Accessibility links

ڕۆژی هەینی لاڤرۆڤ لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ ڕۆژی هەینی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستۆرادا کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا وتی " جەخت لەوە دەکەمەوە کە وابڕیارە ئەم گفتوگۆیانە ڕۆژی هەینی ساز بکرێن."

ئۆفیسی دی میستۆرا لە جنێڤ وتی ستافان دی میستۆرا گفتوگۆی چڕ لەگەڵ هێزەکانی جیهاندا ئەنجام دەدات بە ئامانجی ئەوەی دانوستانەکانی ئاشتی سوریا لە نێوان دیمەشق و ئۆپۆزسیۆندا جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە.

لە بەیاننامەی ئۆفیسەکەدا هاتووە دەڵێت دیمستۆرا کە لەمدواییانەدا بەشداری لە کۆبوونەوە لوتکەکەی وڵاتانی عەرەبی کرد لە ڕیاز، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەنقەرەدا کۆدەبێتەوە پێش ئەوەی بەرەو ڕوسیا و ئێران بەڕێبکەوێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتانەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG