Accessibility links

لاڤرۆڤ دەڵێت ڕێوشوێنە تاکلایەنەکانی ئەمەریکا لە سوریا تورکیای توڕە کردووە


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ بە ڕۆژنامەی کۆمێرسانتی وت " ڕێوشوێنە تاکلایەنەکانی ئەمەریکا لە ئێران و سوریا تورکیای توڕە کردووە."

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی " زۆرێک لە شارەزایانی بواری سیاسیی سەبارەت بە هۆکاری گرنگی پێدانمان لێمان دەپرسن و ئێمەش لە وەڵامدا دەڵێین خراپترین باشترینە: با واز لە ئەمەریکا بهێنین بیسەلمێنێت کە ناتوانێت بگاتە ڕێکەوتنێک و ڕۆڵە ڕووخێنەرەکەی دەربخات لە کاروباری جیهانیدا و با لە ئێران و سوریا بێت کە لەوێ ڕێوشوێنە تاکلایەنەکانی بەتەواوەتی تورکیایان توڕە کردووە."

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆمێرسانتدا وتی هەر هەوڵێک لە ئەمەریکاوە لەڕێی سزا نوێیەکانییەوە بۆ گۆڕینی سیاسەتی دەرەوەی ڕوسیا " هیچ سوودێکی نابێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG