Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: تیلەرسن ولاڤرۆڤ باس لە سوریا و کۆریای باکوور و ئۆکرانیا دەکەن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن و هاوتا ڕوسییەکەی سێرگەی لاڤرۆڤ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە باسیان لە کێشەکانی سوریا و کۆریای باکوور و ئۆکرانیا کردووە.

ناورێت لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەبارەت بە سوریا دوو لایەنەکە باسیان لە ڕۆڵی ڕوسیا کردووە سەبارەت بەوەی بتوانێت وا لەڕژێمی سوریا بکات کە ڕۆڵی بنیادنەرانەی هەبێت لە دانوستانەکانی ئاشتی جنێڤدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات."

وتیشی تیلەرسن داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان دایناوە سەبارەت بە کۆریای باکوور و هەروەها داواشی کرد سنوورێک دابنرێت بۆ زیادبوونی گرژیی و ناکۆکییەکان لە ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG