Accessibility links

لاڤرۆڤ: بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا هیچ جیاوازییەکی گەورە دروست ناکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ وتی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا هیچ " جیاوازییەکی زۆر دروست ناکات " چونکە ئەو دوو وڵاتە چەند ساڵێکی زۆرە بەشداریی لە مەشقە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتییەکەدا دەکەن.

لاڤرۆڤ وتی " فینلەندا و سوید و وڵاتانی دیکەی بێلایەن ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە بەشداری مەشقە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆیان کردووە."

لاڤرۆڤ وتی " ناتۆ ناوچەکەی خۆی لەبەرچاو دەگرێت کاتێک پلان دادەنێت بۆ فراوانبوون بەرەو ڕۆژهەڵات. لەبەر ئەوە لەم ڕووەوە جیاوازییەکی زۆر دروست نابێت. بزانین ناوچەی باکووری هاوپەیمانێتیەکە چۆن بەکاردەهێندرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG