Accessibility links

لاڤرۆڤ: ڕوسیا لە پێناو پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا کاردەکات


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی مۆسکۆ لەپێناو پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا کار دەکات سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە کشانەوە لێی.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند دووبارە بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران درێژ دەکاتەوە هەتاوەکو کۆتا هەل بداتە بداتە ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی بۆ ئەوەی ئەو هەڵە گەورانەی لە ڕێکەوتنەکەدا هەن چاکی بکەن.

سێرجی لاڤرۆڤ وتی مۆسکۆ پشتیوانی لە هیچ هەوڵێکی واشنتن ناکات بۆ گۆڕینی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

هەروەها هۆشیاریشیدا لە گۆڕینی ڕێکەوتنەکە و وتی بۆ تاران ئەوە جێی قبوڵکردن نیە و لەناوچوونی ڕێکەوتنەکە زیاند بە گفتوگۆکان دەگەیەنێت لەگەڵ کۆریای باکووردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG