Accessibility links

لاڤرۆڤ : ڕوسیا ئامادەیە ئەگەر داوای لێبکرێت نێوەندگیری بکات لە ناکۆکییەکانی قەتەدڕدا


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی ڕوسیا ئامادەیە یارمەتی پێشکەش بکات وەکو نێوەندگیرێک لە ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکەدا ئەگەر هاتوو داوای لێبکرێت.

سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی " ئێمە سوورین لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، چاومان لەسەر ترسە هاوبەشەکانمانە و هەوڵدەدەین چارەسەرێک بدۆزینەوە کە بۆ هەموو لایەک گونجاو بێت.

وتیشی " ئێمە پشتیوانی لە هەوڵەکانی نێوەندگیرییەکەی شازادەی کوەیت دەکەین. ئەگەر هەمووان پێیان وابوو کە ڕوسیا دەتوانێت یارمەتییەک پێشکەش بکات لەمیانەی ئەو نێوەندگیرییەدا ئەوا ئێمە ئامادەین وەڵامی ئەو داواکارییانە بدەینەوە."

XS
SM
MD
LG