Accessibility links

ڕوسیا: نەمانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران زیان بە هەوڵەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا دەدات


دەزگای هەواڵی ڕوسیا و ئینتەرفاکس ئەمڕۆ ئاماژەیان بەوەدا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتوویەتی ئەگەری نەمانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران ئاماژەیەکی هەڵە دەدات بە کۆریای باکوور لەبارەی چارەسەرکردنی ڕەوشەکەوە.

دوو دەزگاکە لە زاری لاڤرۆڤەوە بڵاویان کردەوە لاڤرۆڤ بە پەرلەمانی ڕوسیای وتووە هەر هەوڵێک بۆ سیناریۆی سەربازیی لەگەڵ کۆریای باکووردا دەبێتە هۆی کارەسات.

هەروەها سەبارەت بە سزاکانی سەر کۆریای باکوور، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئیگۆر مۆرگۆلۆڤ وتی مۆسکۆ ئامادە نیە بەشدار بێت لەو سزا نوێیانەدا کە دارایی کۆریای باکوور دەکاتە ئامانج.

وتیشی فشارەکانی سەر کۆریای باکوور خەریکە دەگەنە هێڵی سوور و گرەنتی ئاسایشی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور دەکرێت بابەتێک بێت لەنێوان پیۆنگیانگ و واشنتندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG