Accessibility links

لاڤرۆڤ: هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی ڕوسیا دەستی وەردابێتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە گوایە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەوە وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی ڕوسیا دەستی وەردابێتە هیچ هەڵبژاردنێکەوە.

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لەماوەی ڕابردوودا ڕوسیای تۆمەتبار کردبوو بەوەی دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە لە ساڵیڕابردوودا بەوەی کە لەڕێی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە هەوڵیانداوە کارێک بکەن کە کاندیدی ئەو کاتەی کۆمارییەکان دانۆڵد ترامپ ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا و بەسەر ڕکابەرەکەی هیلاری کلینتنی دیموکراتەکاندا سەربکەوێت، هەروەها دەوترێت ڕوسیا دەستی وەرداوەتە کۆمەڵێک هەڵبژاردنی ترەوە لە جیهاندا، کرێملنیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری سێرجی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە" بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک ئێمە وەکو دەزانن تۆمەتبار کراوین بەوەی گوایە دەستمان وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە."

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەشی بەوەدا کە وڵاتەکەی لەمدواییانەدا تۆمەتبار کراوە بەوەی کە دەستی وەرداوەتە پڕۆسەی سیاسی ئەفریقای باشوورەوە و وتی : بەگشتی هیچ سنوورێک نیە بۆ خەیاڵ کردنەوە."

XS
SM
MD
LG