Accessibility links

لاڤرۆڤ داوای فراوانکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ داوای فراوانکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات تاوەکو نوێنەرایەتییەکی زیاتر بدرێت بە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمەریکای لاتین.

لاڤرۆڤ وتی " زۆرینەی جیهان نایانەوێت بەپێی یاساکانی ڕۆژئاوا بژین."

هەروەها جەختی لە تۆمەتەکانی ڕووسیا کردەوە دژی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی ئەمەریکا، وتی هەوڵ دەدەن ڕێگری لە ڕووسیا و چین بکەن و نەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە جیهانێکی فرە جەمسەریدا هەڵسوکەوت بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG