Accessibility links

لاڤڕۆڤ سەبارەت بە گیرانی شاری پالمیرا لە لایەن داعش لۆمە لە ئەمەریکا دەکات


چەکدارانی داعش لە دەمی پێشڕەوی بۆ پالمێرا، نزیک کێوەکانی حەیان، ١١ی دێسامبری ٢٠١٦

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ گومانی هەیە کە گرتنی شاری پالێمرا لە لایەن دا گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە لایەن هێزی هاوپەیمان بە ڕێبەری ئەمەریکاوە داڕێژرا بوو بۆ ئەوەی سەرنج لە سەر دۆخ لە حەلەب دوورخاتەوە.

لە دەمێکدا دووشەمە لە بێلگراد، سێربیا دەدوا، لاڤڕۆڤ گوتی ئەو ڕاستیە کە ملیتانەکانی داعش لە توانایان دابوو بە دزی لە موسڵ دەرباز بن و بە ئەو هەریمەدا بڕۆن کە لە لایەن فڕۆکەکانی هیزی هاوپەیمان بە ڕێبەری ئەمەریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت ئەو بیرۆکەیە دەخاتە ڕوو کە " دەرفەت دانێک بە ئەو ڕێکخرابوو کە قورسایی لە سەر سەرهەڵداوان لە خۆرهەڵاتی حەلەب سووک بکات."

لە دەمێکدا لاڤڕۆڤ ڕاستەوخۆ لۆمەی نەخستە سەر ئەمەریکا، بەلام لێدوانەکە کاردانەوەی گومانی قووڵی موسکۆ سەبارەت بە نیاز و مەبەستەکانی واشنگتن بوو.

لاڤڕۆڤ گوتی وتووێژەکان لە گەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە پاشەکشەی سەرهەڵداو لە حەلەب سەرنەکەوت چونکە واشنگتن جەختی کرد کە دەبێت پێشتر تەقەوەستاندن هەبێت، لە دەمێکدا موسکۆ بەرهەلستی ئەو پێشنیازەی کرد و گوتی ئەو دەرفەتێک بۆ خۆ ڕێکخستنەوە بە سەرهەڵداوان دەدات.

XS
SM
MD
LG