یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆکانی به‌دژی سو‌ریا په‌ره پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بکاته ئامانج له‌به‌ر پشتیوانیکردن له هێزه‌کانی ئاسایشی سو‌ریا له 'سه‌رکوتکردنی ناڕازیان' له‌م وڵاته. له بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سمیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هێزی قودس پشتیوانی ئامێر‌و ته‌کنیکی داوه‌ته هێزه‌کانی ئاسایشی سو‌ریا بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی.
لێسی ئۆڵسن شاره‌زای باڵای ڕێبازه له ناوه‌ندی کۆنتڕۆل و پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ک بنکه له واشنتن ده‌ڵێت به داخه‌وه ئه‌و بڕیاره یارمه‌تی گه‌لی سو‌ریا نادات که هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر شۆرشه‌که‌یان، به‌ڵام هێندێک گوشاری زیاتر له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا ده‌خاته سه‌ر ڕژێمی سو‌ریا و ئه‌وه‌ش هۆیه‌کی تره که ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆی هه‌یه له کۆتاییدا بڕیارێک په‌سند بکات و گوشار بخاته سه‌ر ڕژێمی سو‌ریا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له سه‌رکوتکرانی گه‌لی سه‌رهه‌ڵداوی سو‌ریا له لایه‌ن ڕژێمه‌که‌یان، ئۆڵسن ده‌ڵێت ئێران که خۆی گورج و گۆڵ و سه‌خت سه‌رهه‌ڵدانی ناو وڵاته‌که‌ی خۆی(له ساڵی2009) سه‌رکوت کرد ئێستا به سو‌ریا ده‌ڵێت تۆش هه‌ر به هه‌مان ڕێگادا بڕۆ به‌ڵام گه‌لی سو‌ریا کۆڵی نه‌داوه و به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێران کراوه و په‌یامی ناخۆش بووه بۆ ئێران که ده‌خوازیت مسۆگه‌ری بکات سه‌رهه‌ڵدانه‌که تێک بشکێنێت ئه‌گینا بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ناو ئێرانیش ده‌ست پێده‌کات.