Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا لە شاری لاهوری پاکستان حەوت کەس کوژران


بەرپرسێکی فریاکەوتن وتی بۆمبێک لە خاڵێکی پشکنینی سەر بە پۆلیسی شاری لاهوری ڕۆژهەڵاتی پاکستاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا حەوت کەس کوژراون و 18 کەسی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتن جام سەجاد حسێن وتی بەرپرسانی فریاکەوتن حەوت لاشەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

وتی " پیاوانی فریاکەوتن تا ئێستا حەوت لاشەیان گواستۆتەوە."

جێگری بەڕێوبەری گشتی پۆلیس حەیدەر ئەشرەف وتی بۆمبەکە لە کاتێکدا تەقیوەتەوە کە پۆلیسەکان گۆڕانکارییان ئەنجامداوە لە پاسەوانەکاندا لە خاڵێکی پشکنینی نزیک لە کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی ئایینیەوە کە نزیکەی 80 هەزار کەس ئامادەی کۆبوونەوە ئاینییەکە بوون.

وتی" دەتوانم لە ئێستادا بڵێم کە پۆلیس لەو هێرشەدا کراوەتە ئامانج."

جێی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لەسەر هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG