Accessibility links

کوەیت گەشتە ئاسمانیەکان لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕادەگرێت


کوەیت ڕایگەیاند بەهۆی ڕێنماییەکانی بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکەوە گەشتە ئاسمانییەکان وڵاتەکە لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕادەگرێت، ئەمەش بەهۆی ترس و نیگەرانییەکان لەسەر بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بەڕیتانیادا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتەوانی مەدەنی کوەیت وتی " بەپێی ڕێنماییەکانی بەرپرسانی تەندروستی کوەیت، لە ڕۆژی چوارشەممەوە کە دەکاتە 6 ی مانگی یەک گەشتە بازرگانییە ڕاستەوخۆکان بۆ بەڕیتانیا و بەپێجەوانەشەوە لە بەڕیتانیاوە بۆ کوەیت ڕادەگیرێت."

ئەوەشی خستەڕوو " ئەم ڕێوشوێنەی گیراوەتەبەر کاتییە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG