Accessibility links

سەرۆک وەزیری کوەیت: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو


سەرۆک وەزیری کوەیت شێخ سەباح خالید سەباح

سەرۆک وەزیری کوەیت شێخ سەباح خالید سەباح وتی کوەیت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکان بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و قەتەڕ کە لە ساڵی 2017 دا سەریهەڵدا.

سەرۆک وەزیری کوەیت شێخ سەباح خالید سەباح لە لێدوانێکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی گەل وتی " بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان براکانمان و پشتیوانیکردن لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو."

لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و بەحرەین و میسڕ و ئیماڕات پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتباریان کرد. لەلای خۆیەوە قەتەڕ ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو گەمارۆدانە ئامانج لێی لەناوبردنی سەروەری وڵاتەکەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG