Accessibility links

حکومەتی کوەیت دەست لەکاردەکێشێتەوە


سەرۆک وەزیری کوەیت شێج سەباح ئەل خالید ئەل سەباح
سەرۆک وەزیری کوەیت شێج سەباح ئەل خالید ئەل سەباح

هەردوو ڕۆژنامەی ئەلقەبەس و ئەلڕەئی کوەیتی ڕایانگەیاند حکومەتی وڵاتەکەیان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی شازادەی فەرمانڕەوا کردووە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە کۆتایی هاتنی ململانێکانی نێوان حکومەت و یاسادانەرانی ئۆپۆزسیۆندا لە پەرلەمانی وڵاتەکە کە بوونەتە هۆی بەربەست لەبەردەم چاکسازییەکاندا.

ئەمە دووەمین جارە لەم ساڵدا حکومەتی کوەیت بە ڕابەرایەتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە شێج سەباح ئەل خالید ئەل سەباحدا دەست لەکاربکێشێتەوە، ئەوەش بەهۆی ناکۆکییەکانیەوە لەگەڵ پەرلەمانی هەڵبژێردراوی وڵاتەکەدا.

هێشتا ڕوون نیە کە ئایا شازادەی فەرمانڕەوای کوەیت شێخ نەواف ئەل ئەحمەد ئەل سەباح، کە دوایین بڕیار لای خۆیەتی،دەست لەکارکێشانەوەکەی حکومەت پەسەند دەکات یاخود نا. حکومەتەکە لە مانگی سێدا پێکهات، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی یەکدا حکومەتەکەی پێشووتر دەستی لەکارکێشایەوە.

کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن سووربوون لەسەر ئەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیردا بکرێت لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جیاواز، لەوانەش چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەندەڵیەکاندا.

ناکۆکییەکانی نێوان پەرلەمان و حکومەت بەربەستی لەبەردەم ئەرکەکانی یاساداناندا دروست کردووە، هەروەها کۆسپی خستبووە بەردەم هەوڵەکان بۆ باشترکردنی ئابووری وڵاتەکە.

چەق بەستوویی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمانی کوەیت چەند دەیەیەکە بووەتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکان و دووبارە پێکهێنانەوەیان و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ئەمەش بووتە هۆی کۆسپ خستنەبەردەم وەبەرهێنان و چاکسازییەکان لە وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG