Accessibility links

کوێت 12 "تێرۆریست" ده‌گرێت که‌ گۆیا سه‌ر به‌ حکومه‌تی ئێڕانن


ئه‌میری کوه‌ێت و حه‌سه‌ن ڕووحانی

وه‌زاره‌تی نێوخۆیی کوێت ده‌ڵێت 12 که‌سی سه‌ر به‌ گرووپی تێرۆرستی حیزب ئه‌ڵا و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێرانی ده‌ست به‌ سه‌ر کردووه‌.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ لێدوانێکی دره‌نگانی هه‌ینی دا گوتی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ نێو گرووپێکی 26 که‌سی دا بوون که‌ که‌ له‌ مانگی 6 دادگای باڵای کوێت سزای به‌ندی به‌ سه‌ریاندا سه‌پاند به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانهه‌ویست خۆ ته‌سلیم بکه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ تاوانبارن خاوه‌نی چه‌ک بوون و پلانیان هه‌بوو "کرداره‌کانی دوژمنانه‌" له‌ نێو کوێت دا ئه‌نجام بده‌ن.

پیاوێکی ئێرانی بێ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت دادگایی له‌ سه‌ر ئه‌نجام درا و ئه‌وانی تر خه‌ڵکی کوێت بوون. به‌ دوای چوارکه‌سی تریش دا ده‌گه‌ڕێن.

ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ وای کرد که‌ کرداری کولتوری ئێرانییه‌کان تێک بچێت و ژماره‌ی دیپڵۆماته‌کانی جێگری له‌ کوێت مانگی ڕابردوو که‌م بکرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بوو به‌ هۆی قوڵتربوونی گژری نێوان وڵاتانی که‌نداو و ئێران.

حکومه‌تی کوێت ده‌ڵێت ئه‌و گرووپه‌ تێرۆره‌ له‌ 2015 دا دۆزرایه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG