ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت لە بەیاننامەیەکدا وتی بڕیاریداوە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیە بازرگانییەکان درێژ نەکاتەوە و دووبارە سنوورە ئاوی و وشکانییەکان دەکاتەوە.
هەفتەی ڕابردوو نوسینگەی پەیوەندییەکانی حکومەت ڕایگەیاند بەهۆی ترس و نیگەرانییەکانەوە لە سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کوەیت سەرجەم گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکانی ڕادەگرێت و سنوورە ئاوی و وشکانییەکانی وڵاتەکەی تاوەکو 1 ی ساڵی داهاتوو دادەخات.
دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت، وەزیری تەندروستی وڵاتەکە جەختی لەوە کردەوە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمار نەکراوە، هەربۆیە ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژ نەکاتەوە.
هەروەها بڕیاردراوە لە 2 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا سەرجەم خاڵە سنوورییە ئاوی و وشکانییەکان بکرێنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز