Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: کۆشنەری زاوای سەرۆک ترامپ لەژێر وردبینیدایە


ڕۆژنامەی واشنتن پۆست و تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی بڵاویانکردەوە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئای جارێد کوشنەری زاوا و ڕاوێژکاری سەرۆک دانۆڵد ترامپیان خستۆتە ژێر وردبینیەوە لە لێکۆڵینەوەکانیاندا سەبارەت بە ڕوسیا.

واشنتن پۆست لەزاری کەسانێکەوە کە ئاگاداری لێکۆڵینەوەکەن بڵاویکردەوە کوشنەر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بەهۆی مامەڵەکانییەوە لەگەڵ ڕوسیا و باڵێۆزی ڕوسیا لە ئەمەریکا و بانکەرێک لە مۆسکۆ.

ڕۆژنامەکە وتیشی کوشنەر کاربەدەستی یەکەمە لە کۆشکی سپیدا کە وەکوو کەسێکی سەرەکی سەیری دەکرێت لە لێکۆڵینەوەکاندا.

کاربەدەستانی تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی وتیان گرنگیدان بە کوشنەر مانای ئەوە نیە لێکۆڵەرەوەکان گومانی لێدەکەن یاخوود بەنیاز بن تۆمەتباری بکەن.

لەلای خۆشییەوە یەکێک لە پارەێزەرەکانی کوشنەر، جەیمی جۆرلیک لە بەیاننامەیەکدا وتی کوشنەر هاریکاری لێکۆڵینەوەکە دەکات.

وتیشی " پێشتر بەڕێز کوشنەر خۆبەخشانە چی زانیوە سەبارەت بەم کۆبوونەوانە بە کۆنگرێسی وتووە و ئەگەر هاتوو پەیوەندیی پێوەکرا سەبارەت بە هەر لێکۆڵینەوەیەکی تر ئەوا ئەو هەمان شت دەکات.

سەبارەت بەو لێدوانەش نە کۆشکی سپی و نە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕالی هیچ لێدوانێکیان نەدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG