Accessibility links

سەرچاوە: کوشنەر داوا لە جیهان دەکات بە مێشکێکی کراوەوە بڕواننە پلانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر
ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەرەوە وتی کوشنەر داوای لە کۆمەڵێک نوێنەری جیهان کردووە بە مێشکێکی کراوەوە بڕواننە پێشنیارە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئاماژەی بەوەدا پێشنیارەکە پێویستی بە سازش کردن هەیە لەلایەن هەردوولاوە.

سەرچاوەکە لە کوشنەرەوە بڵاویکردەوە پلانی ئاشتی دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل و کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە سەرەتای مانگی حەوتدا ڕادەگەیەنرێت.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە زاری کوشنەرەوە بڵاویکردەوە " پێویستە لەسەر هەموومان سازش بکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی."

جێی ئاماژەیە کوشنەر یەکێک بوو لە بەشداربووە سەرەکییەکان لە ئامادەکردنی پێشنیاری ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستیندا و لەگەڵ 100 نوێنەری جیهاندا قسەی کردووە.

سەرچاوەکە وتی " کوشنەر وتوویەتی پلانەکە پێویستی بە سازش کردن هەیە لەلایەن هەردوولاوە بەڵام ئاسایشی ئیسڕائیل ناخاتە مەترسییەوە."

وتیشی " داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە مێشکێکی کراوەوە بڕواننە پلانەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG