Accessibility links

کوشنەر: پلانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاڵی دەستپێکێکی نوێ دەبێت


ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی جارێد کوشنەر
ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی جارێد کوشنەر

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر وتی پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاڵی دەستپێکێکی نوێ دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین.

کوشنەر وتی ماوەی دوو ساڵە کار دەکات بۆ ئامادەکردنی پلانی ئاشتی و واپێشبینی دەکرێت لە مانگی حەوتدا پلانەکە ئاشکرا بکرێت دوای کۆتای هاتنی مانگی ڕەمەزان.

کوشنەر وتی " ئەوەی دەتوانین ئامادەی بکەین چارەسەرێکە کە پێمان وایە خاڵی دەستپێکێکی نوێ دەبێت بۆ بابەتە سیاسییەکان و دواتر چوارچێوەیەک بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانە بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی باشتر."

کوشنەر وتی " ڕاسپێردراوم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لەنێوان هەردوولادا و پێم وایە ئەوەی پێشنیاری دەکەین چوارچێوەیەکی کارە و واقعییە، دەکرێت جێبەجێ بکرێت و شتێکە بەجددی دەتوانێت ژیانی هەردوولا باشتر بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG