Accessibility links

جارێد کوشنەر ڕابەرایەتی شاندێکی ئەمەریکی دەکات بۆ ئیسڕائیل و مەغریب


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر هەفتەی داهاتوو ڕابەرایەتی شاندێکی ئەمەریکی دەکات بۆ ئیسڕائیل و مەغریب، ئەمەش بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مەغریب و ئیسڕائیل.

بەرپرسە ئەمەریکیەکەی وتی شاندە ئەمەریکیەکە لەگەڵ شاندێکی ئیسڕائیلدا بە گەشتێکی بازرگانی بۆ یەکەمین جار لە تەل ئەڤیڤەوە بەڕێدەکەون بۆ ڕیبات، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مەغریب و ئیسڕئیل کە کوشنەر تیایدا نێوەندگری کرد.

ڕۆژی دووشەممە هەریەک لە جارێد کوشنەر و نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئایڤی بێرکۆڤیچ و سەرۆکی دەزگای کۆمەکیکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا ئادەم بۆهلەر دەگەنە ئیسڕائیل.

بەرپرسەکە وتی وابڕیارە جارێد کوشنەر لە ماوەی مانەوەیدا لە ئۆرشەلیم لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG