Accessibility links

کاوە محەمەد: کێشەکانی هەولێر و بەغدا تەنها کێشەی بودجە نیە، کێشەکان زۆرن


Kawa Muhamad
Kawa Muhamad

هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەردەم قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و یەکلاییکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2018 دایە.

ئایا ئەم هەڵبژاردنەی داهاتووی عێراق توانای گۆڕینی نەخشەی سیاسی عێراق و هەرێمی هەیە؟ ئایا هاتنەناوەوەی قەوارە و هاوپەیمانییە نوێکان چ کاریگەرییەکی جیاوازی دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دیکەدا؟ ئایا پرۆژەی یاسای بودجە و یەکلاییکردنەوەی بەشە بودجەی کورد بەر لەهەڵبژاردنەکانی عێراق یەکلاییدەکرێنەوە یان تێدەپەڕێنرێ یاخود دوادەخرێت بۆ دوای هەڵبژاردنەکان؟


ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە میوانداری پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان (کاوە محەمەد) ی کردووە بۆ دەنگی ئەمریکا...
کاوە محەمەد دەڵێت "دادگای فیدڕاڵی بڕیاری داوە کە بەهیچ شێوەیەک هەڵبژاردن دواناخرێت، چونکە پرسێکی دەستورییە."


هاوکات "لە 2005 ەوە هەرچی هەڵبژاردنەکانی عێراقە بە هیچ شێوەیەک دوانەخراوە، چونکە بە دەستور رێکخراوە."
سەبارەت بە بودجەو کێشەکانی حکومەتی هەرێم و وبەغدا کاوە محەمەد دەڵێت "کێشەکانی هەولێرو بەغدا تەنها کێشەی بودجە نیە، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان بودجەیە، کەێشەکان زۆرن."


دەشڵێت "ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد، بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین دەنگ بەم پڕۆژە یاسایەی بودجەیە بدەیەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:38 0:00

XS
SM
MD
LG