شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا به‌رده‌وامه و وڵاتانێکی زۆر به هۆی مه‌ترسی داعێش ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بوون. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له سوریا یان عێراق شه‌ڕی داعێش ده‌که‌ن، ناراسته‌وخۆ به‌شداران و یان ڕاهێنانی ئه‌و هێزه خۆجێیانه ده‌که‌ن که دژی داعێش شهر ده‌که‌ن یان له ڕێگای ئاسمانیه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر داعێش.
له ئه‌م ناوه‌دا، گرنگترین هێزێک که له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا به‌ره‌نگای داعێش ده‌بێت هێزه کوردیه‌کانن. هه‌ندێک له چاودێرانی کورد ده‌پرسن ئاخ‌و له دواڕۆژی شکست هێنان و له ناوبردنی داعێش، ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌نوکه له یارمه‌تی کورد بۆ شه‌ری دژی داعێش که‌ڵک وه‌رده‌گرن، کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردیان له بیر ده‌مێنێت؟
به ڕای ئه‌وان ئه‌و نیگه‌رانیه زۆر جیدیه هه‌یه که وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعێش له دواڕۆژی کۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌که بێ به‌ش مانی کورد له ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌رده‌وامی سه‌رکوته‌کانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یه‌کانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌یرانه‌کان و به گشتی پشت له کورد بکه‌ن.
له وتووێژێک تایبه‌ت له گه‌ڵ به‌ڕێزان ئارش ساڵح، نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا و مادح ئه‌حمه‌دی، چاودێری سیاسی له به‌ریتانیا ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتۆ کردووه.