Accessibility links

حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکەی عێراق ڕەتدەکاتەوە بۆ ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەخانەکان


مەولود موڕادی وەزیری گواستنەوە هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی وت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکردنەوەکەی حکومەتی عێراقی ڕەت دەکاتەوە بۆ ڕادەستکردنەوەی دوو فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکەی بۆ بەغداد.

لەماوەی رابردوودا حەیدەر عەبادی داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکاتەوە ئەگەر نا ئەوا فەرمان دەکات هەموو گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتییە ڕاستەوخۆکان بۆ کوردستان و بە پێچەوانەشەوە ڕابگرێت لە ڕۆژی هەینیدا.

لیژنەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی وتی بە کۆمپانیا بیانییەکانیان ڕاگەیاندووە کە گەشتەکانیان لە ڕۆژی هەینیەوە بوەستێنن بۆ کوردستان.

ئەم هەڕەشانەی عەبادیش وەکو وەڵامدانەوەیەک دێن لەبەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی کە ڕۆژی دووشەممە کوردستان ئەنجامیدا بۆ سەربەخۆیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG