Accessibility links

دی مستۆرا دەڵێت دەبێت کوردەکانی سوریا بەشدار بن لە دانانی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ستافان دی مستۆرا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگایەکی هەواڵی ڕوسیادا وتی دەبێت کوردەکانی سوریا پشت گوێ نەخرێن و بەشدار بن لە دانانی دەستوورە نوێیەکەی سوریادا.

سیاسەتمەتدارانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە لۆزان دوو دانیشتنی ئەنجامداوە لەگەڵ هەموو کۆمەڵە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریادا سەبارەت بە دانانی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا و وتوویەتی دەبێت کوردەکانی سوریا ڕاستەوخۆ بەشدار بن لە دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG