Accessibility links

بەرپرسی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت هیچ نیەتێک نەبووە بۆ شەڕکردن لەگەڵ سوپای عێڕاقدا


بەرپرسی پەیوەندیـیەکانی هەرێمی کوردستانی فەلاح مستەفا بەکر وتی هیچ نیەتێک نەبووە بۆ شەڕکردن لەگەڵ سوپای عێراقدا و جەختی لە پێویستی گفتوگۆکردن کردەوە لەنێوان کورد و بەغداددا.

فەلاح مستەفا بەکر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی " پێم وانیە هیچ نیەتێکمان هەبووبێت بۆ چوونە ناو جەنگێکەوە دژی سوپای عێراقی."

وتیشی " دەبێت لەگەڵ یەکتردا قسە بکەین تاوەکو بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش، بابەتەکە پەیوەندیی بە بیرەکانی نەوت و ئاڵاوە نیە بەڵکو پەیوەندیی هەیە بە داهاتووی نەتەوەکانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG