چوارشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی ئاژانسی ناونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی، له‌وانه پـیتاندنی یۆرانیۆم که هه‌رگیز ده‌ستی لێههڵناگرێت.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت ئێران ده‌خوازێت له میانه‌ی گفتوگۆکانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ گروپی 1+5 ئیمتیاز وه‌ده‌ست بهێنێت. کوردپور هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕۆژئاواش ده‌خوازێت ئێران بمێنیته‌وه(شتێک به ناوی کۆماری ئیسلامی بمێنیته‌وه به‌ڵام له ژێر کۆنتڕۆڵی دابێت و سنوردار بێت نه‌ک ببێته زلهێز له ناوچه‌که.
سه‌باره‌ت به بژاری له‌شکری بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران، کوردپور ده‌ڵێت به له‌به‌ر چاوگرتنی باری ناوچه‌که و باری ئه‌فغانستان، ئێران ده لاوازی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا ده‌گات و ده‌زانێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌کرێن 'شه‌ڕی ڕه‌وانین.