یاسادانه‌رانی ئێرانی داوایان کردووه ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیون میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌ڕووبی ئیعدام بکرێن له‌به‌ر ڕێکخستنی خۆنیشاندانی دژ حکومه‌ت له تاران و چه‌ندین شاری تر. به‌پێی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئێرانی - ئیرنا- 223 نوێنه‌ری په‌رله‌مان له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێن موسه‌وی و که‌ڕووبی به‌رپرسیار‌ن له 'فتنه‌گێڕان' تاوانێک که سزای مه‌رگه.
له‌و باره‌یه‌وه موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور کردووه. کوردپور ده‌ڵێت ئه‌و خۆنیشاندانانه ده‌ریان خست (موسه‌وی و که‌ڕووبی) دیاره لایه‌نگریان زۆره و له نێو خه‌ڵکیدا زۆر که‌س ئاماده ده‌بێت گیانی فیدا بکه‌ن له‌به‌ر خاتری بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌وان له‌و باره سه‌خت و پـۆلیسیـیه‌ی که باڵی به‌سه‌ر ئێران و تاران به تایبه‌تیدا کێشاوه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و نفوزیه هیچیان لێ ناکه‌ن چونکه ئه‌گه‌ر بیانگرن گه‌وره‌تر ده‌بن و ده‌بنه گرفتێکی گه‌ورتر له زینداندا جا بۆیه من پێموایه له ماڵی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌که‌ن هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی کاتی خۆی ئایه‌توڵڵا مونته‌زریان له ماڵی خۆیدا ده‌ست به‌سه‌ر کرد.