Accessibility links

شەریف هەژاری باس لە گرفتەکانی بەردەم چاکسازی لە هەرێمی کوردستان دەکات


حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی، بە تایبەتی لە بواری ئابوری لە کاتێکدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە بە گەورەترین کێشە و ئاڵۆزی.

شەریف هەژاری، خوێندکاری دکتۆرا لە بواری دیپـلۆماسی لە بەریتانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت چاکسازی سیاسی، چاکسازی ئابوری، چاکسازی کارگێڕی، هەموویان یەکتر تەواودەکەن و هاوکاری یەکن بۆ بەرەوپـێشچوون.

دەشڵێت حکومەتی هەرێم لە چەند ساڵی ڕابردوو کاتێک پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند تێکچووە و کاتێک نرخی نەوت دادەبەزیوە، وتاری چاکسازی تیایدا بەرزبووەتەوە، بەڵام کاتێک پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەرەو هێوربوونەوە چووە و نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەتەوە وازی لە وتاری چاکسازی هێناوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG