Accessibility links

په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێی كوردستان-عیراق

په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌موواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ هه‌روه‌ها كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-دا.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانه‌كه‌ به‌ ده‌نگی 89په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره‌ 1ی ساڵی 2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درا، هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و بڕیاردرا به‌كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌.

به‌پێی یاساكه‌ له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عیراق له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی پێده‌درێت، له‌ ئێستادا تاكه‌ كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌،ئه‌و پارته‌ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌ له‌ 30-9-2018 توانی 45 واته‌ زۆرترینی ڕێژه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.

دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ 30-9- 2017 ، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌ 6-11-2017ش په‌رله‌مان پڕۆژه‌ یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی تر وه‌ هه‌روه‌ها سڕكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی په‌سه‌ند كرد.

XS
SM
MD
LG