Accessibility links

به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واوه‌ گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌ی (12) کاتژمێر ڕاده‌گیرێن


وێنه‌- فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌\ سێ شه‌ممه‌ بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنى فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌ که‌ بۆته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌ی (12) کاتژمێر ڕاده‌گیرێن.

هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: به‌پێ ی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ پێشبینی بۆ کراوه‌ له‌ کاتژمێر (8:00 ) ئه‌مشه‌و تا کاتژمێر (‌8:00)ی به‌یانی 11/12/2018 بخایه‌نێت.

ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین وه‌ هه‌روه‌ها (به‌فربارین) (چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی) هه‌رێمی كوردستانی گرتوته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌.

XS
SM
MD
LG