عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان- ئەمڕۆ یەکشەممە لەپاش دەنگدانی لەیەکێک لەبنکەکانی دەنگدان لەشاری سلێمانی لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا ڕایگەیاند" هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێـه‌هۆی هێنانه‌دی گۆڕانكاری له هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی به چەند ساڵەی حكومڕانی ده‌سه‌ڵات بهێنێت،ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به ئه‌نجامی داهاتوی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه كه ئایا تا چه‌ند هاوڵاتیان خوازیارن كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته بهێنن و گۆڕانكاری ریشه‌یی بێننه‌كایه‌وه."
رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای کرد"كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌بێلایه‌نی كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت، وتیشی" هیوادارین کۆمسیۆنرێگا به ساخته‌كاری نه‌دات."
ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمەکە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی (111) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمی کوردستان_ عیراق دەستیپێکرد.