Accessibility links

لێدوانی بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیاکان لە پاش دەنگدانی لە بنکەیەکی سلێمانی


-بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
-بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر- یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر- یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاش ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدانی شاری سلێمانی دەنگی خۆی دا بۆ میدیاکان لێدوانی دا و ڕایگەیاند" لە دوێنێوە برادەران تیلفۆنم بۆ دەکەن دەڵێن دەنگەکانی یەکێتی چۆن دەبێت؟ دۆخمان لەم هەڵبژاردنە چۆن دەبێت؟ من پێم وتن دەنگەکان گرنگ نین، ئێـمە بردومانەتەوە."

تاڵەبانی وتیشی" لەو ڕۆژەوەی جەنابی مام جەلال نەخۆش کەوتووە یەکێتی قەت وا بەهێز نەبووە، یەک ڕیز نەبووە ببینن بزانن لەم چەند ساڵەدا چۆن خزمەتی کوردستان دەکەین، یەکێتی هەڵسێتەوە واتە کوردستان هەستاوەتەوە "

بافڵ تاڵەبانی وتیشی" پەیامێکی ترم هەیە بۆ حیزبەکانی تر کە وادەزانن یەکێتی دوای ئەم دەکەوێت و دوای ئەو دەکەوێت، ئەو ڕۆژانە تەواو بوون، ئێستا حزبە سیاسیەکانی تر دوای ئێـمە دەکەون."

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقەوە وتی" ئەوە من دەچم بۆ بەغداد، ئیشم هەیە، خۆتان دەزانن ئیشەکەم چیە، ئەوە براکەم کاک د. بەرهەم هاتۆتە ناومان(ناو یەکێتی)، ئەویش بەتەنها کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە." لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یەکێتی سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق؟ پاڤڵ تاڵەبانی وتی" یەکێتی لەسەر هیچ شتێک سور نیە ئەوە پڕۆسەیەکی دیموکراسیە، وە دەبێت لە ناو پەرلەمانەوە کاندید هەڵبژيردرێت." وتیشی" یەکێتی نەک هەر بۆ کوردستان بۆ هەموو عیراق یەکڕیزی دەوێت."

XS
SM
MD
LG