Accessibility links

نزیکەی 3 ملیۆن هاوڵاتی مافی بەشداریکردنیان هەیە.. پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکرد


بنکەیەکی دەنگدان لەشاری هەولێر/ Photo : Ahmed Zebari ( VOA

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمەکە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی (111) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمی کوردستان_ عیراق دەستیپێکرد.

لەم هەڵبژاردنەدا بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی داتای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان_عیراق،(38)لیست و هاوپەیمانی کێبڕکێی بەدەستهێنانی(111)کورسیەکەی ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن،کە بە (773) پاڵێوراوە-وە بەشداریدەکەن، (532)پاڵێوراویان پیاون،(241)یان خانم-ن."

هەربەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن لە دەنگدانی گشتیدا(2)ملیۆن و (915) هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە(2378) وێستگەی دەنگداندا کەدابەش کراون بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها لەدەنگدانی تایبەتدا کەڕۆژی هەینی ڕابردوو 9/28 بەڕێوەچوو(170)هەزار و (469)کەس مافی دەنگدانیان هەبوو."

لەدوای ساڵی(1992)ەوە، ئەمە پێنجەمین جارە کوردەکانی عیراق، هەڵبژادن بۆ نوێنەرانی خۆیان بۆ پەرلەمانی هەرێمەکە ئەنجامدەدەن، کورسیەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان-لەهەرێمی کوردستان_عیراق (111) کورسییە، کە (11) کورسییان بۆ نوێنەرانیکەمە نەتەوایەتی و ئاینیەکانە.

هەڵبژاردنەکەش لە سنوری هەرچوار پارێزگاکەی ئێستای هەرێمی کوردستان(هەولێر- دهۆک-سلێمانی-هەڵەبجە) بەڕێوەدەچيت.

په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاسته‌وخۆ له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و ڕوماڵی پڕۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌یس بووكی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازنه‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌ فه‌رمیه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا بكه‌ن بۆ بینینی دیمه‌نه‌كان VOA Kurdish

XS
SM
MD
LG