ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بسكیتی دۆندرمه‌ی به‌سه‌رچوو له‌جۆری (بابك)ی ئێرانی‌دا ده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناو ده‌برێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا نێردراوه، له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 2 هه‌زار كارتۆن بسكیتی دۆندرمه له‌جۆری (بابك)ی ئێرانی گیراوه و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه: بسكیتی دۆندرمه‌كه له كۆگای كۆمپانیای نه‌كه‌رۆز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به نوێكردنه‌وه‌ی به‌رواره‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردوه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی له بازاره‌كانی شاری سلێمانی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه؛ له‌گه‌ڵ بسكیتی دۆندرمه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (3) هه‌زار و (700) لیبڵی له‌زگه‌دا گیراوه له‌گه‌ڵ مۆری نوێكردنه‌وه‌ی به‌روار.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێت و بۆ رێگری كردن له دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌وكاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.