كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت" پێمان باش نه‌بوو كاك مه‌سعود بارزانی به‌شداری له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات چونكه له ئێستادا ئه‌گه‌ر ڕه‌مزێك هه‌بێت له‌كوردستان ئه‌وا كاك مه‌سعوده، كاك مه‌سعود به‌ته‌نها سه‌رۆكی پارتی نیه به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌موو هه‌رێمه."
له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی مه‌سعود بارزانی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عیراق وتی" ڕه‌نگه ئه‌و بۆچونی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه پێمان باش نه‌بوو كاك مه‌سعود ئه‌مجاره به‌هه‌موو قوه‌تی خۆی بێته ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه كاك مه‌سعود ڕه‌مزی كورده، كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێمه ،سه‌رۆكی پارتی نیه به‌ته‌نها ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له‌كوردستان ڕه‌مزێك هه‌بێت ئه‌وا كاك مه‌سعوده به‌ته‌نها وه هۆكاری تریش ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو كاك مه‌سعود له‌ناو ئیشه ئه‌وه‌نه‌بێت له ئیش دوركه‌وتبێته‌وه،ئه‌وه بۆچونی منه به‌ڵام ده‌كرێت له‌خۆی بپرسێت سه‌باره‌ت به‌بۆچونی خۆی."
كاكه‌مین نه‌جار له‌باره‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كورد وتی" كورد كورسیه‌كانی له‌شاره‌كان مسۆگه‌ره به‌ڵام سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و موسڵ، ده‌نگی كورد له‌كه‌ركوك به‌هۆی ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بێگومان كه‌م ده‌كات به‌ڵام وای بۆ ده‌چم له‌موسڵ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری پارتی له‌كاتێكدا له‌كه‌ركوك لیستی نیه ڕێنماییان به لایه‌نگرانیان داوه ده‌نگ بده‌نه كام لیست و كاندید؟ كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی"بابزانین چۆن ده‌بێت ده‌نگه‌كانی خۆمان له‌كه‌ركوك چی لێ ده‌كه‌ین ئینشائه‌ڵا بڕیارێك ده‌ده‌ین"
وتیشی"به‌رنامه‌یه‌كمان بۆی هه‌یه شتێك ده‌كه‌ین به‌س جارێ بابزانین چی ده‌كه‌ین."
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری كاكه‌مین نه‌جار وتی"ئومێده‌وارم خه‌ڵك به‌شداری بكه‌ن ، ساخته‌كاری له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناكرێت چونكه بایۆمه‌تری هه‌یه وه ڕاسته‌وخۆ به‌ناوه‌نده‌وه به‌نده مه‌گه‌ر له‌ناوه‌نده‌وه فێڵ له ئێمه بكرێت ئه‌گه‌رنا ئێمه فێڵمان پێ ناكرێت."
جه‌ختیشیكرده‌وه"ده‌نگی كورد سابته، ڕه‌نگه له‌نێوان حیزبه‌كان یاری پێ بكرێت بۆ نمونه سبه‌ی حیزبێكی عه‌ره‌بی بڵێ له هه‌ولێر كورسیه‌كم هێناوه كه‌خۆی هیچ ده‌نگی نیه ئه‌وانه ده‌كرێت."