د.كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت"ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌مجاره به‌وشێوه‌یه نابێت به‌دڵی خه‌ڵكی دڵسۆزی كه‌ركوك بێت،و ده‌شڵێت"هه‌ندێك گروپی حه‌شدی شه‌عبیان له‌باشوری عیراقه‌وه هێناوه وڵاتێكی هه‌رێمیش پشگیری ده‌كه‌ن، وه به‌رپرسی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك جاران پله‌ی ئه‌میری هه‌بوو له‌ناو داعشدا،هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات مۆڵه‌تیان داوه‌ته حكومه‌تی عیراقی به ئاگاداری وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌ركوك به‌ئاشتی ئاسایی نه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌وانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن."
د.كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه له‌میانه‌ی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌شداریكردنی كوردانیناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌نێویشیاندا كه‌ركوك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق وتی"كه‌ركوك ئێستا له‌ڕێگای موئامه‌ره‌یه‌كه‌وه داگیركراوه، ئێستا وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێهاتووه چوار فرقه‌ی سه‌ربازی و زیاتر له دوانزه لایه‌نی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی سوننه كه‌تێكه‌ڵه‌ن له‌گه‌ڵ داعش له‌وێن له‌به‌ر ئه‌وه دۆخی ئه‌وشاره ئێستا جێگیرنیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریمان نه‌كرد له‌و ناوچانه تا شه‌رعیه‌ت نه‌ده‌ین به‌و داگیركاری و ته‌زویراته‌ی له‌وێ ده‌كرێت سه‌دا سه‌د ئه‌و دۆخه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی خه‌ڵك و به‌شداریكردنیان له ده‌نگدان ."
د.كه‌مال كه‌ركوكی وتیشی"ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له‌ئێستاوه به‌دڵی خه‌ڵكی دڵسۆز نابێت وه هه‌ندێك گروپی حه‌شدی شه‌عبیان له‌باشوری عیراقه‌وه هێناوه وڵاتێكی هه‌رێمیش پشگیری ده‌كه‌ن، وه به‌رپرسی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك جاران پله‌ی ئه‌میری هه‌بوو له‌ناو داعشدا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت من خۆم له‌گه‌ڵ تیمی هاوپه‌یمانان و كه‌سانی سیاسی باسم كردووه كه به‌رپرسی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك پێشتر پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه له‌ناو داعشدا ئه‌وان گوێ ناگرن ته‌نها ده‌یانه‌وێت وه‌ك شتێكی هاكه‌زایی بڕوات و هه‌ر بڵێن هه‌ڵبژاردن كراوه."
به‌بۆچونی د.كه‌مال كه‌ركوكی ده‌بوو كورد له‌كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی نه‌كردایه و وتی"ده‌بوو كورد تا ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كردایه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌كرێت دژی كورد و كوردستان و مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كادیران و لایه‌نگرانی پارتی له‌و ناوچانه هیچ ڕێنماییه‌كیان له‌پارتیه‌وه پێگه‌یشتووه ده‌نگ بده‌ن به‌كام لیسته؟د.كه‌مال كه‌ركوكی وتی"پێشتر وه‌ك پارتی ڕامانگه‌یاند بایكۆتی به‌شداری كردن ده‌كه‌ین، هه‌تا به‌ده‌نگدانیش بایكۆت ده‌كه‌ین ئه‌وه ڕای فه‌رمی پارتیه هیچ كاندیدێكی پارتی له‌هیچ لیستێكدا نیه ئه‌وانه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌ن پارتی به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و شه‌رعیه‌ت به‌داگیركاری نادات، ده‌نگ و كورسی كه‌ركوك كه‌مبێ و یا زۆر بۆ ئێمه گرنگ نیه چونكه ئێمه بڕیارمان داوه كه‌ركوك به‌داگیركراوی نه‌هێڵینه‌وه.""
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گیرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی پارتی له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی موسڵ به‌شداری كرد له‌كاتێكدا هه‌ردوكیان له‌لایه‌ن سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌دوای ڕووداوه‌كانی(١٦ی ئۆكتۆبه‌ر)ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه؟ د. كه‌مال كه‌ركوكی وتی"ئه‌وه جیاوازی هه‌یه،ئه‌وه كۆمه‌ڵێك له‌خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر خاك و گه‌لی كوردستانیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ به‌ڵێنی بێ بنه‌ماو ده‌سكه‌وتی مادی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد،ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌تره حه‌یایه‌ی هه‌یان بوو كه تكا به‌و قسانه بهێننه‌وه به‌ڵام خه‌ڵك بڕوایان پێ ناكات، ئه‌گه‌ر باسی موسڵ ده‌كه‌ن خۆ موسڵ له‌پێشدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو، كه‌ركوك سمبولی مافی گه‌لی كوردستانه داگیركران ته‌ماحیان لێ‌كرد، وه خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش گه‌ڵ و خاك فرۆشه‌كان ئه‌و دۆخه‌یان هێنا فرۆشتیان به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ناهێڵین ئه‌و دۆخه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئێستا بوارێكمان داوه به ئاشتی ئه‌و دۆخه ئاسایی بكرێته‌وه ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی دڵسۆز و پێشمه‌رگه ئه‌و دۆخه ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه ، خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌هه‌ستا پشتیوانیان ده‌كه‌ین ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌بین و خۆم له‌پێشیانه‌وه ده‌بم، ئێمه به‌به‌غداد و هاوپه‌یمانانمان وتووه ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ین ئه‌و كێشه‌یه به ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش سنورداره."
د.كه‌مال كه‌ركوكی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی كرد بۆ كه‌ركوك و وتی"كاك كۆسره‌ت پێشتر به‌منی وت له‌پشته‌وه لێیان داوم، ڕۆژی ١٥له‌سه‌ر ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كاك شێخ جه‌عفه‌ر و وه‌ستا ڕه‌سوڵ وه‌ستابوون لێم پرسین شێخ جه‌عفه‌ر وتی له‌وه‌ستا ڕه‌سوڵ بپرسن، به‌وه‌ستا ڕه‌سوڵم وت؛ وتی ئێمه شه‌ڕی عیراق ناكه‌ین، عیراق هه‌زار تانكی هێناوه، وتم هه‌زار تانكی نیه عیراق ئنجا ده‌توانن به‌هاوه‌ن لێیان ده‌ن هه‌ر وتی ناكرێت، ئێمه‌ش لێی توڕه بوین ئیتر وتی به‌كوردی و به‌كورتی ئێمه له‌گه‌ڵ عیراق له‌گه‌ڵ حاجی ئیقبال و قاسمی سلێمانی به‌شداربوین حه‌شدی شه‌عبی بێته ناو مقه‌ڕه‌كانمان دواتر كه‌ركوكمان ته‌سلیم بكه‌ن ئێمه وتمان درۆ ده‌كه‌ن ڕاست ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان گوێیان نه‌گرت، هه‌ر ئه‌و هێزه و ویستیان به‌ره‌و هه‌ولێر بێن به‌ڵام له‌پردێ ده‌رسێكمان پێدان كه‌هه‌رگیز له‌بیرنه‌چێت، ته‌نها پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان شه‌ڕیان كرد ته‌نها هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی كوردستان ئه‌وانیش پیاوانه ڕۆڵیان گیرا ئه‌گه‌رنا له‌شه‌نگال و زومار و مه‌خمور به‌ته‌نها پێشمه‌رگه‌ی پارتی شه‌ڕیكرد."
د.كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌وه‌شی وت"له‌ناو یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی خیانه‌تكار كه‌هیچ خه‌باتێكیان نیه به‌ڵكو به‌هۆی ناوی بنه‌ماڵه‌وه ئه‌سڵه‌ن خه‌باتیان نه‌كردووه به‌ڵكو به‌هۆی باوكیان كه پۆستێكی باڵای هه‌بووه یا كه‌سێكیان بودجه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆشیان داگیركردووه به‌تیلفۆن جه‌بهه‌ی پێشمه‌رگه‌یان تێكدا و ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هێنا باشه ئه‌وان ئه‌ڵێن ڕێكه‌وتن هه‌بووه ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن هه‌بووه بۆچی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نرا؟ ئه‌وان له‌پێش مێژوو و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت سزابدرێن."
د.كه‌مال كه‌ركوكی ئاشكرایكرد" له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ولێریش هه‌بوو ته‌نانه‌ت كه‌وتبونه پێشیانه‌وه له پردێ چاوساغیان له‌زۆر لاوه بۆ كردبوون تانكی ئه‌مریكیان له‌گه‌ڵ بوو كه ئه‌مریكا دابوی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشی پێبكه‌ن كه‌چی ئه‌وان به‌ده‌ست حه‌شده‌وه بوون."