هاوڕێ تۆفیق سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لقی سلێمانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند"له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق(١٠)پێشێلكاری هه‌ڵبژاردن له‌سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه."
هاوڕێ تۆفیق بێ ئاماژه‌دان به‌ناوی ئه‌و لیست و لایه‌نانه‌ی كهپێشێلكارییان كردووه،به‌ته‌نها باسی له‌جۆری پێشێلكارییه‌كان كرد و وتی"به‌شێك له‌وانه سكاڵا تۆماردكردن بووه له‌سه‌ر لایه‌ن و لیسته‌كان كه پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن."
وتیشی"به‌شێكی تری پێشێلكارییه‌كان،پێشێلكاریه سه‌باره‌ت به‌ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانیه‌كان."
وا بڕیاره ١٢-٥-٢٠١٨ههڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌بچێت،دوێنێ یه‌كشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش له‌هه‌رێمی كردستان ده‌ستی پێكرد.