Accessibility links

پارێزگاری سلێمانی پـێشبینی دەکات لە ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆری ئاوارە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن


بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زور لە کاربەدەستانی کوردستان و عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسوڵی وڵاتان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە هەولێر کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە بوو، بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە پێشبینی دەکات لە ساڵی 2018 ڕێژەیەکی زور لە ئاوارە و پەناهەندەبوون ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بە تایبەتی بۆ سلێمانی بەهۆی بارۆدوخەکانی سوریا و عێراقی دوای هەڵبژاردن و هەروەها بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێت لە ئێستادا خۆمانی بۆ ئامادەبکەین و لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناوچەکەی ئێمە مەترسی ڕووداوی سرووشتی وەکو بومەلەرزە هەیە کە ئەمانە هەموویان پێویستیان بە خۆئامادەکردنی پێش وەختە و ئەمانە دیاردەی نێودەوڵەتین هیچ دەوڵەتێک بە ئەمەریکاشەوە بە تەنیا خۆی ناتوانێت چارەسەریان بکات بۆیە پێویستی بە کۆمەک و پشتیوانی نێودەوڵەتیە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە بارەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی کە پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران دەکرێت زیاتر دەڵێت "کۆی ئەو کۆمەکانە بەوەی حکومەتی ناوەندی و بەوەی حکومەتی هەریمی کوردستانیشەوە وەڵامی داخوازیە سەرەکیەکانی ئەو خەڵکانە ناداتەوە چونکە ئەمانە ماڵ و وشار و وڵات و شوێنی کارکردنی خۆیان لەدەستداوە ئێستا هاتوون لە خیمەیەکدا یان خانوویەکدا نیشتەجێ بوون ئەمانە جگە لەوەی خۆیان ئەو خزمەتگوزیەی پێشکەشیان دەکرێت لە ئاست داخوازی خۆیان نیە لە هەمان کاتیشدا بارگرانیەکی گەورە دەبن بەسەر خزمەتگوزاریە گشتیەکانی وەکو تەندرۆستی و پەروەردە و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و رێگاوبانی شارەکانەوە چونکە لە چوار ساڵی رابردوودا ئێمە خۆمان لە قەیرانێکی گەورەدا بووین کەمپێکی گەورە بووین لە ناو خاکی خۆمان بۆیە پێویستە یەکەم جار پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خوجێیەکان بکرێت و کۆمەکێکی وا بکرێن کە توانای پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریان بۆ پەناهەندە و ئاوارەکان هەبێت .

لەبارەی چوونیەتی دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئاوارە و پەنابەران و جیاوازی لە دابەشکردنی هاوکاری لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەمبارەیەوە دەڵێت ئەوە بەرنامەیەکی گشتگیرە جێی سی سی مەرکەزیە لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات و ئەو جیاوازیەمان هەست پێ نەکردووە ئەگەر هەر ئاوارەیەکیش ئەو جیاوازیەی هەست پێ کردبێت گرنگە ئاگادارمان بکاتەوە چونکە ئەوە بە بەرنامەیەک دابەش دەبێت کە بەشێکیان رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان خۆیان راستەوخۆ سەرپەرشتی دەکەن و ئەو بەشەشی کە پێویستە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتدا لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی جێی سی سی لە پارێزگاکاندا جێبەجێ دەبێت کە بەرنامەیەکی گشتگیرە بۆ هەموو شوێنەکان.

شایەنی باسی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەڵێن یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG