فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌شی دووه‌می گفتۆگۆ تایبه‌تیه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت"ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه لایه‌ن بوین داوامان كرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون هه‌ریه‌ك بیانویه‌كی ده‌هێنایه‌وه،ده‌شڵێت"سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای كرد كه هه‌موولایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی كۆمه‌ڵێك له‌و حیزبانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن پۆزشیان هێنایه‌و و وتیان ئێمه له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌شدارنابین تا ئه‌م حكومه‌ته نه‌ڕوخێت و حكومه‌تێكی ئینتیقالی دروست نه‌كرێت،ئێمه‌ش پێمان وتن ئه‌م حكومه‌ته ناڕوخێت ئه‌گه‌ر ئێوه تا سه‌داساڵی تریش نه‌یه‌ن مه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن نه‌بێت،له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت فازڵ میرانی وتی"ئه‌و بابه‌ته‌مان ڕاسپاردوه بۆ په‌رله‌مانی نوێ و لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان،ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه دامانناوه بۆ لیژنه‌ی ده‌ستور ئیتر كێ كاندیدبێت ئێمه كێشه‌مان نیه."
له‌به‌شی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌ی به‌ش كردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فازڵ میرانی،میرانی له‌باره‌ی دواین خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ولێر سلێمانی و دهۆك وتبووی" له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسین كه‌نایانه‌وێت زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێت و مه‌به‌ستیانه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان دوابخرێت."
فازڵ میرانی له‌به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی به‌وته‌ی خۆی له‌كوردستان خۆپیشاندن ده‌كه‌ن تا هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن و ڕونیكرده‌وه"هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به كورد دواناخرێت،به‌ڵام لێت ناشارمه‌وه له‌عیراقیش هه‌وڵی ئه‌وه دراوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت،سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و فرۆشتنی كارت و ساخته‌كردنی كارتی ده‌نگدان،ئه‌م وڵاتانه چونكه دیموكراتیه‌تیان وه‌ك مه‌بده‌ئێك ئیستیعاب نه‌كردووه كه هه‌ڵبژاردن به‌شێكه له دیموكراتی له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شتانه‌ی لێ ڕووده‌دات،بڕۆ له‌به‌غداد بزانه له‌سه‌ر كارت فرۆشتن چ هه‌رایه‌كه كارتێكی ده‌نگدان نرخی بۆته سه‌د دۆلار به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێت بۆ ده‌نگدان كارت به كاندیدێك ده‌فرۆشن ئه‌م وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌ن ئنجا داواش ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت وه‌ك جیكۆسلۆڤاكیا و ڤێتنام بین ئێ كاكه تۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ت دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ئه‌و وڵاتانه نیه ئێ ئه‌مه به‌قسه نابێت ده‌بێت به‌كردار كۆمه‌ڵگاكه‌ت وابێت."
فازڵ میرانی وتیشی"ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان داوامان كرد كه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌مانگی نیسان ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵمان نه‌بوون ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵ ئێمه بوبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت،ئێخۆ هه‌ڵبژاردنی وڵاتێك به ته‌نها به‌حیزبێك ناكرێت،له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان باسمان كردووه،هه‌ریه‌كه‌یان پاساوی خۆی هه‌بوو،یه‌كێك وتی زه‌مینه سازی نیه،یه‌كێكی تر وتی یاساكه ده‌سكاری ده‌كه‌ین به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ كامیان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون،ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌شیان له‌گه‌ڵ بكه‌ینه‌وه."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"ئێمه داوامان كرد هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له‌پێش هه‌ڵبژاردنی عیراق بكرێت،وه داوامان كرد به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عیراق بكه‌ین نه‌هاتن هه‌تا وتمان باشه با هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكه‌وه بكرێت به‌ڵام نه‌كرا و ملیان نه‌داوه‌ته به‌ر،هه‌مویان ده‌زانن ڕای پارتی چی بووه."
ده‌رباره‌ی دروستبونی لیست و حیزب و قه‌واره نوێیه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نه‌كان فازڵ میرانی وتی"ئێمه له‌گه‌ڵ ڕای ئازادی و فره‌یداین،ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ حه‌ساسیه‌ت و نیگه‌رانیمان نیه به‌دروستبوونی هه‌رلایه‌ن و لیستێكی نوێ،كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌نگه چه‌ند ده‌نگده‌رێك له‌م لایه‌ن یا له‌و لایه‌ن ببات به‌ڵام وه‌ك پارتی ئێمه جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری جێگیری خۆمان هه‌یه تاڕاده‌یه‌كی زۆریش بڕوامان به‌خه‌ڵكی خۆمان هه‌یه وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش سه‌لماندی ،،به‌ڵام دوا بڕیاریش بڕیاری میلله‌ته نه‌ك ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب."
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی"من كابرایه‌كی قانونیم ناڵێم كاریگه‌ریان هه‌ر نابێت نه‌خێر،به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی زۆر زۆر كه‌متره له‌چاو حیزبه‌كانی تر،من ناتوانم پێشبینی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌م چونكه هه‌ڵبژاردن وه‌ك یاری تۆپی پێیه موفاجه‌ئاتی ئیجابی و سلبیشی تێداهه‌یه،به‌ڵام وه‌ك پارتی حه‌ساسیه‌تمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی نوێی وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م و كاك شاسوار یا هه‌رلایه‌نێكی دیكه نیه."
ده‌رباره‌ی دۆخی كوردستان و پێشبینیه‌كان بۆ داهاتووی دۆخی سیاسی هه‌رێم فازڵ میرانی وتی"ئه‌گه‌ر عه‌قڵ ئیداره‌ی پڕۆسه‌كه نه‌كات ئه‌وا كه‌س قازانج ناكات هه‌مومان زیانمه‌ند ده‌بین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌عه‌قڵ مامه‌ڵه‌مان كرد ئه‌وا هه‌مومان قازانج ده‌كه‌ین له‌پێشدا میله‌ته‌كه‌مان."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ ده‌سپێشخه‌ری هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان،فازڵ میرانی وتی"جه‌نابی سه‌رۆك داوای كردبوو كه به‌ره‌یه‌كی سیاسی له هه‌موو حیزبه‌كان پێكبێت ،به‌ڵام ئه‌وان بیانه‌وێت خۆیان هه‌بن و ئێمه نه‌بین ئه‌مه نابێت هه‌ریه‌كه‌ی به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌ڵام ئه‌وان بیانه‌وێت هه‌ر خۆیان هه‌بن و ئێمه نه‌بین ئه‌وا كه‌س كچی خۆی ناكات به‌قوربانی كوڕی خه‌ڵك."
میرانی وتیشی"سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای كرد كه هه‌موولایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی كۆمه‌ڵێك له‌و حیزبانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن پۆزشیان هێنایه‌و و وتیان ئێمه له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌شدارنابین تا ئه‌م حكومه‌ته نه‌ڕوخێت و حكومه‌تێكی ئینتیقالی دروست نه‌كرێت،ئێمه‌س پێمان وتن ئه‌م حكومه‌ته ناڕوخێت ئه‌گه‌ر ئێوه تا سه‌داساڵی تریش نه‌یه‌ن مه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن نه‌بێت،دێن یا نا كه‌یفی خۆتانه."
ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی له فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان پرسی ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان بكرێت هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌كرێت؟فازڵ میرانی ڕایگه‌یاند"پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له موقابیلاتی كیانێكی فیدراڵه كوردستانه وه ئه‌م بابه‌ته‌مان خستۆته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی داهاتوو وه لیژنه‌ی ده‌ستوری،ئیتر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه دامانناوه بۆ لیژنه‌ی ده‌ستور ئیتر كێ كاندیدبێت ئێمه كێشه‌مان نیه."