هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت،وه‌ك حیزب به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانمان نه‌كردووه به‌ڵكو په‌رله‌مانتاره‌كانمان وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك چونه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و ده‌شڵێت"ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و كادیرانمان ده‌ستگیركراوه،به‌ته‌نها له‌ڕۆژێكدا سێ ئه‌نداممان له‌هه‌ولێر ده‌ستگیراكران تا سه‌عات یه‌كی شه‌و ئازاد نه‌كرا و یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌كلكه ده‌مانچه لێدراوه."
هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی" له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌نداممان ده‌ستگیركراون،به‌ڵام له‌سنوری هه‌ولێر له‌یه‌ك ڕۆژدا سێ ئه‌نداممان گیران،كه یه‌كیان مامۆستا حه‌یده‌ر نوێنه‌ری مامۆستایانی یه‌كگرتوو بوو،ئه‌وی تر كاك ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری ڕێكخراوی قوتابیان بوو،ئه‌وی تریشیان ئاكار فارس په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده بوو،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه زیاتر مامۆستا حه‌یده‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه ڕفێنرابوو له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا له‌ڕێگا كه بردبوویان بۆ پۆلیس زۆریان لێدابوو به كلكه ده‌مانچه و نوكه ده‌مانچه وه شوێنه‌واری لێدان به پشتیه‌وه دیاره،ئه‌وانه تا دره‌نگانی شه‌و سه‌عات یه‌ك له پۆلیس گیرابوون و دواتر ئازادكران."
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن و وتی"ئه‌و سیانه هیچ كامیان كاندیدی هه‌ڵبژاردن نین،یه‌كیان ڕۆژنامه‌نوسه وه دوانه‌كه‌ی تریش مامۆستابن و موچه خۆر بون داوای موچه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن."
هادی عه‌لی وتیشی"ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌بوو كه فه‌رمانه‌به‌ران به‌تایبه‌ت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی دوو مانگ چاوه‌ڕێ بون موچه‌یان له‌به‌غداوه بۆ بێت و موچه‌ی ته‌واویان پێبدرێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له(١٨)ی ئه مانگه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وته‌بێژی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا موچه‌یان به‌ته‌واوی پێ‌نادرێت وه‌ك پێشوو به‌سیستمی پاشه‌كه‌وت پێده‌درێت ئیتر ده‌ستیان كرد به‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان واته ئه‌وان ده‌ستیان پێكرد بۆ داواكردنی ماف و موچه‌ی خۆیان."
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پێداچونه‌وه به موچه‌دا بكات و فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا موچه وه‌ربگرن مانگانه."
"ئێمه وه‌كو حیزب نه‌چوینه‌ته‌وه ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه(خۆپیشاندانه‌كان)،به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانمان وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك چونه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كان تا گوێ له‌داواكارییه‌كانیان بگرن و داواكارییه‌كانین بگه‌یه‌نه حكومه‌ت."هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان واوت."
دوێنێ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"حیزبه‌كان نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه با له‌وێوه په‌یام و قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن نه‌ك بچن خۆپیشاندانی داوای ڕه‌وای مامۆستایان ئیستیغلال بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان."
لای خۆیه‌وه هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هادی عه‌لی وتی"په‌رله‌مانتاره‌كانمان له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه كاری خۆیان كردووه ئه‌وه‌تا هه‌وڵدرا پڕۆژه یاسایه‌كی باش په‌سه‌ند بكرێت بۆ پێداچونه‌وه‌ی هه‌موو موچه خۆران و خانه‌نشینان به‌ڵام ئه‌وه‌تا په‌سه‌ند ناكرێت."