محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم اه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت"زۆر جار زۆر لایه‌ن هه‌وڵ ده‌دات كه مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توند و تیژی تێبكه‌وێت,به‌ڵام ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه بڵێن ئه‌وه گۆڕانه یا كۆمه‌ڵی ئیسلامیه ئه‌وه تۆمه‌تێكی هه‌میشه ئاماده‌كراوه،ڕه‌نگه له( ٢٠% یا ٣٠%)ی سه‌ر به‌گۆڕان و كۆمه‌ل بن ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای موچه ده‌كه‌ن،ئه‌وانی تر سه‌ر به‌هه‌موو حیزبه‌كانی ترن به‌حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه چونكه هه‌موویان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌وه."
دوێنێ چوارشه‌ممه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێرن،ڕاشیگه‌یاندبوو"ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ نه‌بونایه توند و تیژی ڕوینه‌ده‌دا."
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئه‌وانه هه‌مووی تۆمه‌تن هیچ بنه‌مایه‌كی نیه بڵێن ئه‌و خۆپیشاندانانه سه‌ر به‌گۆڕان یاخود كۆمه‌ڵی ئیسلامین،مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره بژێوییان خراپ بووه و موچه وه‌رناگرن دۆخیان خراپه هاتوون به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن."
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتیشی"ڕه‌نگه له‌ملاو لا هه‌بێت بیه‌وێت خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كه كێشه و ئاژاوه‌ی تێبكه‌وێ،له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانیشدا مامۆستایان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لیژنه‌یان دروست كردووه و هه‌ر مامۆستایه‌ك یا كارمه‌ندێك كێشه‌ی هه‌بێت ئه‌ندامه تێیدا و سه‌ر به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیشن ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی سه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشی تێدایه چونكه ئه‌وان داوای موچه ده‌كه‌ن كه‌مافی ڕه‌وای خۆیانه."
وتیشی"هه‌موو كه‌س مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر نان‌بڕاو بكرێت و برسی بكرێت خۆپیشاندان بكات و بایكۆت بكات."
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌وه‌شی وت"توند و تیژی له‌خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌وتۆته‌وه ئه‌وه‌تا له‌سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ده‌كرێت بێ توند‌و و تیژی" سه‌باره‌ت به توند‌و تیژییه‌كان له‌هه‌ولێر و بادینان كه‌باس ده‌كرێت محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی"ته‌نها له یه‌ك دوو شوێن نه‌بێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌تا وه‌ك وتم له‌سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ده‌كرێت بێ توند و تیژی."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا كێ و كام لایه‌ن ده‌یه‌وێت خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه و ئاژه‌وه‌ی تێ بكه‌وێت،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی"زۆر جار زۆر لایه‌ن هه‌وڵ ده‌دات كه مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كان توند و تیژی تێبكه‌وێت،به‌ڵام ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه بڵێن ئه‌وه گۆڕانه یا كۆمه‌ڵی ئیسلامیه ئه‌وه تۆمه‌تێكی هه‌میشه ئاماده‌كراوه،ڕه‌نگه ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای ماف و موچه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له(٢٠% یا ٣٠%)ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بن ،ئه‌وانی تر سه‌ر به‌هه‌موو حیزبه‌كانی ترن به‌حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه چونكه هه‌موویان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌وه."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌شی وتبوو"له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ئه‌وانه‌ی به‌دیده‌كرێن كاندیدی لایه‌نه‌كانن بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه ئیستغلالی خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه."
به‌ڵام ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ڕه‌تی كرده‌وه هیچ سیمایه‌كی حیزبایه‌تی به‌خۆپیشاندانه‌كانه‌وه دیاربێت و وتی"له‌هیچ خۆپیشاندانێكدا سیمای حیزبایه‌تی و ڕێكخراوه‌یی تێدا نیه،كاندیدی لایه‌نه‌كانی تریشی تێدایه ده‌چنه ئه‌وێ یا هه‌ر لایه‌كی تر ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه."
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لیه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت،ئه‌وكاتیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تدابوو،وه دوای په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیستمه‌ش فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه،سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌پێشوتردا به‌وشێوازه ئاشكرا پشگیری خۆپیشاندانه‌كانتان نه‌ده‌كرد و خۆتان له‌حكومه‌تدا بوون؟محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت"ئه‌مه شتێكی زۆر ئاساییه،چونكه پێشتر چاره‌سه‌ر له ئارادابوو ده‌كرا له‌گه‌ڵ عیراق لێكتێگه‌یشتن بكرێت و كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر بكرێت خه‌ڵك پێشتر بێ ئومێد بوو به‌ڵام پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر له‌به‌غداده‌وه وه فشاری ده‌ره‌وه له‌سه‌ر به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و ناردنی بودجه بۆ هه‌رێم به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌چووه به‌ده‌م ئه‌و هه‌وڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست چاره‌سه‌ر بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك زیاتر بێ ئومێد بووه."
"ئیشه‌لا داواكاری خه‌ڵك جێ به‌جێ ده‌بێت خه‌ڵك ده‌چێته‌وه سه‌ر ده‌وامی خۆی وه هیوادارین حكومه‌ت هه‌نگاوی زۆر جدی بنێت."محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆتایی وتووێژه‌كه وای وت."