ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێزێكی تازه نیه پێویستی به ناساندنی خۆی هه‌بێت لای خه‌ڵك له‌ڕێگای خۆپیشاندانه‌وه،به‌ڵكو ئه‌و خۆپیشاندانانه،خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ماف خوراون و با ئه‌ندامی كۆمه‌ڵ یا هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی تێدا بێت،خۆ ئه‌وانیش هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن و ناكرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامیه داواكردنی قوتی خۆی لێ حه‌رام بێت،وه نائاسایی ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری خه‌ڵك بیت و به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌بیت."
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێرن،ڕاشیگه‌یاندبوو"ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ نه‌بونایه توند و تیژی ڕوینه‌ده‌دا."
لای خۆیه‌وه ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵك له ئه‌نجامی ئه‌و سیستمه پاشه‌كه‌وته نایاساییه‌یه كه چه‌ند ساڵێكه به‌سه‌ر موچه خۆراندا سه‌پێنراوه،وه داهات و قوتی خه‌ڵكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و تاكه‌كه‌س به‌كاردهێنرێت ئه‌وانه‌ی كه‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ن فه‌رمانبه‌ر و موچه خۆرن و مافی سروشتی خۆیانه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن،سه‌یر ئه‌وه‌یه بێیت پۆلێنی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر بكه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رپرسی ئه‌م وڵاته بێت و پۆلێنی خۆپیشانده‌ر بكات،ده‌بوایه به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هاوڵاتیان بكات."
ڕێبوار حه‌مه‌د وتیشی"باشه با هاوڵاتیه‌كه سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی یا هه‌رلایه‌نێكی تر بێت خۆ ئه‌وانیش هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن و داوای موچه و قوتی خۆیان ده‌كه‌ن خۆ ناكرێت بلێی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه ئیتر لێی حه‌رامه بێته سه‌رجاده خۆپیشاندان بكات و داوای موچه و قوتی خۆی بكات.ئه‌وان به داهاته‌كه‌یان ده‌توانێت مافی ئه‌و خه‌ڵكه بده‌ن و موچه به‌خه‌ڵك بده‌ن به‌بێ پاشه‌كه‌وت و چیتر خۆپیشانده‌ر پۆلێن نه‌كه‌ن"
وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وت"ئه‌وه ئه‌وانن حكومڕانیه‌كی خراپیان كردوه و گه‌نده‌ڵیه‌كی قوڵیان كردووه له‌م وڵاته،ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین،به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌م نیگه‌رانیانه هی ئه‌مڕۆ نین."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتووێژه‌كه‌دا نه‌وزاد هادی ڕایگه‌یاندبوو"ئاساییه ئه‌و حیزبانه له‌ناو خۆپیشانده‌ران بن به‌ڵام به‌یاسا،په‌رله‌مانتارێك خۆی له‌ناو په‌رله‌مان بێت و یاسا دابنێت له‌كاتێكدا خۆپیشاندان به‌یاسا ڕێكخراوه ناكرێت په‌رله‌مانتار بێت و بچێت ئیشی نایاسایی بكات.پێویست ناكات بچنه ناو خۆپیشاندان ،ئه‌وان نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه با له‌وێوه په‌یام و قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن نه‌ك بچن خۆپیشاندانی داوای ڕه‌وای مامۆستایان ئیستیغلال بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.""
به‌ڵام ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت"باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان قسه له‌سه‌یاسا ده‌كه‌ن ئه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت و ئه‌و سته‌مه‌ی له‌خه‌ڵك ده‌كرێت به‌كام یاسا ئه‌وان ده‌یكه‌ن؟"
وتیشی"ئه‌و كاندید و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ناو خه‌ڵكن نوێنه‌ری خه‌ڵكن،سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌بن و له‌ناو خۆپیشانده‌ر نه‌بن چونكه ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵكن و مافی خۆیانه به‌رگری له‌خه‌ڵك بكه‌ن."باشه په‌رله‌مانتار چی بكات كتێك ڕێگه به‌په‌رله‌مانتار نه‌درێت له‌ناو په‌رله‌مان كاری خۆی بكات؟"
ڕێبوار حه‌مه‌د له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا وتی"هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیاره له‌ڕابردوودا هیچمان نیه شه‌رمی لێبكه‌ین و خه‌ڵك بینیوێتی فراكسیۆنه‌كانمان چۆن به‌رگرییان له‌مافه‌كانیان كردووه،كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێزێكی تازه نیه پێویستی بۆ خۆناساندن هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان."
هه‌روه‌ها وتیشی"جه‌نابی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بوو خه‌م له‌وه بخوات كه سه‌رۆكی لیستێكی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی ده‌ستگیركراوه،یاخود مامۆستایه‌ك به‌رشه‌ق بدرێت،نه‌ك خۆپیشانده‌ر پۆلێن بكات."