نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه له"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێر و ئیستغلال كردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه ناوده‌بات و له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێت،ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌هاتنایه ناو خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وا هیچ توند و تیژییه‌ك ڕووی نه‌ده‌دا،وه هیچ كه‌سێك له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرنه‌كراوه جگه له دوو كه‌س كه به‌چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌ویش به‌بڕیاری دادگا ده‌ستگیركراون."
نه‌وزاد هادی وتی"ئه‌وه‌ی كهشیرازهی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گۆڕێت پێشبڕكێی حیزبه‌كان و كاندیده‌كانه،ئه‌و خۆپیشاندانانه بووه مینبه‌رێك تا كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن و ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه له١٢-٥ ئه‌نجامده‌درێت په‌یدا بكه‌ن."
پارێزگاری هه‌ولێر په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌هۆكاری توند و تیژی ناوده‌بات و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر كاندید و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌وێ نه‌بونایه هیچ توند و تیژییه‌ك ڕووینه‌ده‌دا."وتیشی"ئێمه نامانه‌وێت داوای سروشتی خه‌ڵك و مامۆستایان حزب و كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن ،ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ ئه‌وه له‌وێن تا ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌نانه ئیستغلالی ئه‌و داوا ڕه‌وایانه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌موچه."
نه‌وزاد هاتی ڕه‌تی كرده‌وه ڕێگری له‌خۆپیشاندان بكرێت له‌شاری هه‌ولێر و وتی"ساڵانه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان بۆ بابه‌تی جیا جیا له هه‌ولێر ئێنجامدهدهرێت،ئێستاش،ئه‌وانه‌ی كه‌دوور ده‌خرێنه‌وه له‌و خۆپیشاندانه كاندیده‌كان و كه‌سانی حیزبی و په‌رله‌مانتارن،په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێت له‌ناو په‌رله‌مان قسه‌ی خۆی بكات كه مینبه‌ری شه‌رعی خۆیه‌تی پێویست ناكات بچێته ناو خۆپیشاندان،یا حیزبه‌كان پێویست ناكات بچنه ناو خۆپیشاندان بۆ نمونه بزوتنه‌وی گۆڕان نوێنه‌ری له‌په‌رله‌مان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه با له‌وێوه په‌یام و قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن نه‌ك بچن خۆپیشاندانی داوای ڕه‌وای مامۆستایان ئیستیغلال بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان."
هه‌روه‌ها وتی"ئێستا خه‌ڵكی كوردستان تێگه‌یشتووه خه‌ریكه گوزه‌ران به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات،خه‌ڵكه‌كه ئێستا نیگه‌رانه كه حیزبه‌كان داواكانی ئه‌وان ئیستغلال ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌رنا له‌هه‌ولێر ساڵانه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كرێت ،گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئیستغلالی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێریان كردووه به‌ڵام حه‌جمی گۆڕان زیاتره و دیاره به ئاشكرا كاندیده‌كانیان له‌ناو خۆپیشانده‌رانن."
نه‌وزاد هادی هۆكاری ئه‌نجامدان و ده‌ستوه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ لهخۆیشاندانهكانی هه‌ولێر وه‌ك خۆی وتی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه عیراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و وتی"وه‌ك ده‌زانرێت به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌چین له‌ئێستاشدا هێزی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م و كاك شاسوار دروست بووه ئه‌وانه‌ش له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌نگ ده‌به‌ن به‌تایبه‌ت له‌ده‌نگی گۆڕان و كۆمه‌ڵ،ئه‌وه‌ش تهنگاویهكی ئه‌وانی پێوه‌دیاره و ئیستغلالی ئه‌و دۆخانه ده‌كه‌ن تا ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها وتیشی"ئاساییه ئه‌و حیزبانه له‌ناو خۆپیشانده‌ران بن به‌ڵام به‌یاسا،په‌رله‌مانتارێك خۆی له‌ناو په‌رله‌مان بێت و یاسا دابنێت له‌كاتێكدا خۆپیشاندان به‌یاسا ڕێكخراوه ناكرێت په‌رله‌مانتار بێت و بچێت ئیشی نایاسایی بكات،له‌هه‌ولێر خه‌ڵك تێیدا زیان مه‌ند بوو به‌هۆی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌وه ، به‌هۆی حیزبه كه‌مینه‌كانه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه كاسپن زیانین به‌ركه‌وتووه ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ،له‌كاتێدا په‌رله‌مانتار و ئه‌م حیزبانه ده‌یانتوانی بچن له‌په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكه‌ن."
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وت"ئه‌وه تۆمه‌تباركردن نیه كه ده‌ڵێم گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێرن و ئیستغلالی ده‌كه‌ن و هۆكاری توند و تیژییهكانن."
سه‌باره‌ت به‌شه‌ق هه‌ڵدان له‌مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌قه‌كه‌ی هه‌ڵدا پارێزگاری هه‌ولێر وتی"به‌هیچ جۆرێك ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین كهمامۆستایهك سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێكه بێت داوای موچه بكات و به‌ڵام توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر بكرێت،تا ئێستا به‌دوای مامۆستاكه‌ش ده‌گه‌ڕێین نه‌مانزانیوه به‌ڕاستی كێیه؟بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتزاری بۆ بهێنینه‌وه،به‌ڵام ڕێ و شوێنی یاسایی دژی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌قه‌كه‌ی هه‌ڵدا ده‌گیرێته به‌ر و تا ئێستاش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین هه‌ركه‌س بێت بێگومان ڕێ و شوێنی دژ ده‌گیرێته به‌ر، ئه‌وه له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین."
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه هیچ كه‌س له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیرنه‌كراوه له‌هه‌ولێر، ته‌نها دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كهچهقۆیان داوه له ئاسایش ئه‌وانه‌ش دادگا فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون."
دوێنێ میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویان كرده‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌هه‌ولێڕ ده‌ستگیركرا به‌ڵام نه‌وزاد هادی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت"ڕاست نیه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌ستگیرنه‌كرا ته‌نها ڕێی لێ‌گیرا بچێته خۆپیشاندان و پێی وترا تۆ شوێنت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه بچۆ له‌وێ چیت هه‌یه بیڵێ و بیكه."
هه‌روه‌ها پێشوتریش عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند"له‌كاتی نانخواردندا له‌یه‌كێك لهچێشتخانهكانی شاری هه‌ولێر هه‌وڵی هێرش كردنه سه‌ری دراوه و جنێوی پێدراوه"له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ له‌خۆپیشاندان نه‌بووه بۆچی هه‌وڵ هێرش كردنه سهریدراوه؟نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتی" ئه‌وه‌ی كاك عه‌بدولستار من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد به‌ڕاستی ئێمه دژی ئه‌و كلتوری یه‌كتر ناشرین كردنهین به‌ڵام ئه‌وه لهبهلجیكاش به‌رامبه‌ر من كرا وه له‌ڕانیه‌ش به‌رامبه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م كرا،بۆیه نامانه‌وێت ئه‌و كلتوره بڵاوبێته‌وه پێویسته كلتوری یه‌كترقبوڵ كردن هه‌بێت نه‌ك یه‌كتر ناشرین كردن."