سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستن ده‌ڵێت"ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عیراقی ناردویه‌تی بۆ موچه‌ی هه‌موو موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك ته‌نها دوو وه‌زاره‌ت،ده‌شڵێت"ئه‌و پاره‌یه ئه‌گه‌ر به پاشه‌كه‌وتیشه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێبدرێت هێشتا به‌ش ناكات و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پاره‌ی دیكه‌ی سه‌ربخات بۆ پێدانی موچه."
دوێنێ حكومه‌تی عیراقی ڕایگه‌یاند"پاره‌یان ناردووه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی"له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز له‌نێوان به‌ڕێزان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان وه هه‌روه‌ها وه‌زیره‌كانی په‌یوه‌ندیدار وه لیژنه‌كانی پێداچونه‌وه كاری زۆریان كرد به‌تایبه‌تیش به‌غداد خۆی داوای كرد كه لیستی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته(وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی)بخرێته به‌رده‌ست،وه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش به‌غداد بڕی(٣١٧)ملیار دیناری له‌ڕێگای لقی بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له‌هه‌ولێر نارد و دوێنێش ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی كرا."
پێشتر سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"حكومه‌تی عیراقی داوای لیستی ناوی موچه خۆرانی هه‌رێمی كردووه به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته،فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش چاوه‌ڕێی هاتنی موچه‌كانیان ده‌كرد به‌بێ پاشه‌كه‌وت."
به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند"له‌نوسراوه فه‌رمیه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقی ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخانكراوه بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌هه‌روه‌ها دواتر به‌ڕێز حه‌دیسی ڕایگه‌یاند"ئه‌و پاره‌یه بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه،وه دواتریش به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیا و چه‌ند ڕێگایه‌كی تر جه‌ختی كرده‌وه بڕه پاره‌كه بۆ موچه‌ی هه‌موو موچه خۆرانه،ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا بڕیاربوو موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته(په‌روه‌ردی و ته‌ندروستی)بنێردرێت."
دزه‌یی ڕونیكرده‌وه"كۆی پێویستی پاره بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دوو سه‌د ملیار دیناره مانگانه بێ پاشه‌كه‌وت،به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی هاتووه بۆ خۆی(٣١٧)ملیار دیناره بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان،له‌بارودۆخی ئاسایدا بڕی پێویستی پاره بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت(٨٨٠)ملیار دیناره به‌نزیكه‌یی،له‌م ساڵه‌ی ڕابردوودا كه سیستمی پاشه‌كه‌وت جێ به‌جێ ده‌كرێت مانگانه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران(٥٩٠)ملیار دینار پێویسته واته ئه‌و(٣١٧)ملیار دیناره‌ی نێردراوه به‌شی موچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ناكات به‌سیستمی پاشهكهوتیش بدرێت،بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ئه‌وی تر ته‌واو بكات تا بتوانێت موچه به‌پاشه‌كه‌وته‌وه دابه‌ش بكات."
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرابێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بێت و وتی"ئه‌گه‌ر سه‌یری یاسای بودجه‌ی عیراقی بكه‌ی،وه سه‌یری ئه‌و شایسته داراییانه‌ش بكه‌ی،ئه‌و(٣١٧)ملیار دیناره ڕێك به‌و ئه‌ندازه‌یه دانراوه واته(٢٨١)ملیار له‌گه‌ڵ(٣٥)ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه واته به‌پێی یاسای بودجه ئه‌و بڕه پاره‌یه دانراو و به‌ڕوونی وتویانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌موو موچه خۆرهكانه."
سه‌فین دزه‌یی باسی له‌وه‌شكرد"له‌م بارودۆخه‌ی كوردستان تێیدایه‌تی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌م نیه بڕێكی باشه كه‌هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تابتوانێت موچه‌ی به‌شێك له‌موچه خۆرانی پێبدرێت"ڕاشیگه‌یاند"ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تا وتم له ئه‌نجامی هه‌وڵ و دیالۆگه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد بوو به‌سوپاسه‌وه،به‌ڵام موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی زیاترن بێ گومان."
هه‌روه‌ها وتی"نازانین هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ناردووه به‌غداد بۆچی له‌پڕ بڕیاری گۆڕی له‌بری (٢٠٠)ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی سێ سه‌د و حه‌ڤده ملیار دیناری ناردوه بۆ موچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم."
به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوای وته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ڕایانده‌گه‌یاند،به‌نیازن پێش نه‌ورۆز دوو موچه وه‌ربگرن به بێ پاشه‌كه‌وت.سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ری پێدانی دوو موچه له‌پاش ناردنی پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وتی"بێگومان هاتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌متر ده‌كاته‌وه و خێراتر ده‌توانێت كاره‌كانی ڕابپه‌ڕێنێت،به‌ڵام بێگومان شێوازی دابه‌ش كردنی به‌چ بڕێك ده‌بێت؟ئه‌وا ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی خۆی دیراسه بكات،وه هه‌میشه هه‌وڵدراوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌پێشه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بێت وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تریش خانه‌نشینانیش به‌ڵام ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی داراییه كه‌خۆی ئه‌و خشته‌یه‌ی موچه داده‌ڕێژێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌مه‌ودوا به‌غداد خۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگانه ده‌نێرێت یا ته‌نها بۆ یه‌كجاره؟سه‌فین دزه‌یی وتی"دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بووه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن وه هاتنه پێشی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێ به‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی كهبهغداد هه‌یبووه وه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و داكاریانهی هه‌رێم هه‌یبوو،وه ڕێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌چوارچێوه‌ی پاكێجێكی هه‌میشه‌یی ده‌بینین هیوادارین ئه‌م ڕێكه‌وتنه به‌رده‌وام بێت تا ته‌مه‌نی ئه‌م حكومه‌ته هه‌یه و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و حكومه‌تی نوێ پێكدێت."
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه"كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد به‌ته‌نها كێشه‌ی دارایی و بودجه نیه به‌ڵكو كێشه‌ی یاسایی و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و مه‌له‌فی نه‌وت و مه‌له‌فی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ن،ڕه‌نگه هه‌ندێك شت بتوانرێت چاك بكرێته‌وه له‌وانه بڕیاری خێرا یا كاری ته‌كنیكی وه‌ك كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان كهبهغداد داوای ده‌كرد به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت هه‌رچه‌ند پێشتریش وابوو به‌بێ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عیراق هیچ فڕۆكه‌یه‌ك نهدهنیشتهوه به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا چاره‌سه‌ر كراوه ئێستا كێسهی تری ده‌ستور و ئه‌و بابه‌تانه ماون كه ئاماژه‌م پێی كردن."