نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند،ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی له‌ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه،خۆ كه‌ركوكیش شارێكی كوردی بوو بۆچی بۆ كه‌وتنی كه‌ركوك ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا،ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر هه‌ر به‌نیازی ئاگر كردنه‌وه‌ی نهورۆزین و هیچ ئاماده‌كاریه‌كی ترمان نه‌كردووه چونكه له‌دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی كوردستان هه‌ربۆخۆی دۆخێكی خراپه.
شه‌وی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پارێزگاری سلێمانی داگیركردنی عه‌فرینی به "كۆستی نێوده‌وڵه‌تی"ناوبرد و ڕایگه‌یاند"یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانیی)و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرین و ده‌یكه‌ینه نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین."
له‌به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانیدا ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌شاره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌هۆی داگیركردنی عه‌فرینه‌وه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه" له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه 18ی ئازاری 2018، تا ئێواره‌ی ڕۆژی 21ی ئازاری 2018، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕابگه‌یه‌نین."
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"له‌دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی كوردستان هه‌ر بۆخۆی خراپه،بۆیه ئێمه پێشتر هه‌ر بڕیارمان دابوو ته‌نها ئاگری نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه،چونكه ئاگری نه‌ورۆز له‌هه‌ر قۆناغێكدا بێت كورد كردویه‌تیه‌وه و مانای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمن و به‌رگری دێت."
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی"به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نیه،ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه نه‌ك هی پارێزگاره‌كان."
نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌شی وتی"ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له كه‌وتنی شاری كوردییه به‌ڵێ ئێمه‌ش وه‌ك كورد هاوخه‌مین،به‌ڵام كه‌ركوكیش شاری كوردییه ئه‌ی بۆچی بۆ كه‌وتنی كه‌ركوك ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا."