دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێی شاره‌كه‌وه،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق\ بڕیاری ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی به‌نایاسایی و نا ئیداری وه‌سف كرد،ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دوا به‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌بڕیاری پارێزگاری سلێمانی ئاهانگه‌كانی نه‌ورۆز له‌شاری سلێمانی ڕاگیرا و سێ ڕۆژ ماته‌مینیش له‌و شاره ڕاگه‌یه‌نرا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانیش "هه‌فته‌ی رووناكبیری و هونەری نەورۆز"ی گۆڕی بۆ بە" نەورۆزی ماتەمینی و پشتگیری و بەرخودان و هەستانەوەی عەفرین و میللەتەكەمان."
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پارێزگاری سلێمانی داگیركردنی عه‌فرینی به "كۆستی نێوده‌وڵه‌تی"ناوبرد و ڕایگه‌یاند"یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانیی)و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرین و ده‌یكه‌ینه نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین."
پێشتر هه‌ریه‌كه له‌قایمقامیه‌تی شاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كه ڕایانگه‌یاند"بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هه‌فته‌ی ڕووناكبیری و هونه‌ری نه‌ورۆز"له‌شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
به‌ڵام بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاری سلێمانی له‌لێدوانێكیدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"ئێمە لە چەند ڕۆژی پێشوترەوە ئاگامان لە دۆخی عفرین بوو هیواداربوین کۆمەڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕێگەی تورکیا نەدات پەلاماری شار بدات،به‌ڵام بڕیارماندا ئه‌گەر عه‌فرین بکەوێتە دەست تورکیا ئەوا هەموو ئەو بەشەی مەراسیمی نەورۆز کە ڕەهەندێکی شادیان هەیە لابەرین و تەنها بایەخ بە لایەنی سرود و گۆرانی هاندان و شیعری حەماسی ببەین و بە کردەوەش وا ئەکەین."
وتیشی"هه‌فته‌ی رووناكبیری و هونەری نەورۆز"مان گۆڕی بۆ بە" نەورۆزی ماتەمینی و پشتگیری و بەرخودان و هەستانەوەی عەفرین و میللەتەكەمان."
له‌به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانیدا ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌شاره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌هۆی داگیركردنی عه‌فرینه‌وه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه" له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه 18ی ئازاری 2018، تا ئێواره‌ی ڕۆژی 21ی ئازاری 2018، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕابگه‌یه‌نین."
دوابه‌دوای ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی\عیراق،له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی دایه‌وه و بڕیاری ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی له‌شاره‌كه به‌نایاسایی وه‌سفكردبوو تێیدا هاتبوو"ده‌رباره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین"له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه."
لای خۆیه‌وه بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی سلێمانی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماته‌مینی و بڕیاری حكومه‌تی خۆجێی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت"ئێمه لە سلێمانی ئاهەنگ ناگێڕین و ئاهەنگگێڕانیش بە بڕیاری ئیداری جێبەجێ نابێ." وتیشی"ته‌نها لەگەڵ پارێزگار هه‌ماهه‌نگیمان هەیە له‌وڕوه‌وه."
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌پاش نزیكه‌ی دوو مانگ هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین و به‌رگریكردن له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه،سوپای توركیا ڕایگه‌یاند"توانیویانه بچنه ناو شاره‌كه‌وه و داگیری بكه‌ن."