Accessibility links

به‌رپرسانی شاری سلێمانی باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن


وێنه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
وێنه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا قائیمقامى سلێمانى ئاشکرایکرد ژمارەیەکى زۆر چالاکى تایبەت بە رۆژانى جەژنى نەورۆز لە سنورى شارى سلێمانیدا ئەنجام دەدرێت، سەرەتاى چالاکییەکانیش لە گردى مامەیارە دەبێت، دواتر بەرێوبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانى هەفتەى چالاکییەکانى دەستپێدەکات و بۆ ماوەى هەشت رۆژ چالاکى هونەرى و رۆشنبیرى لە بیناى کارگەى جگەرەى سلێمانى ئەنجام دەدەن."

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی زیاتر به‌ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه‌ كراوه‌ و تێیدا هاتووه‌ "پاشان بەرێوبەرى رۆشنبیرى سلێمانى ئاماژەى بەوەکرد کە تەنها لە هەفتەى رۆشنبیریدا تایبەت بە جەژنى نەورۆز (60) چالاکى هونەریمان ئامادەکردووە و پێشکەشى هاوڵاتیانى سلێمانى دەکەین."

لە بارەى رێوشوێنە ئەمنییەکانیشەوە قائیمقامى سلێمانى وتى " ئامادەکارى تەواویان کردووە کە لایەنە ئەمییەکان لە هەر شوێنێک کۆبوونەوەى هاوڵاتیانى لێ بێت یان چالاکى تێدا ئەنجام بدرێت رێوشوێنى ئەمنى بۆ دەگرنە بەر و پۆلیسى هاتوچۆش کارئاسانى بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان دەکات، تیمە تەندروستییە گەرۆکەکانیش کارى خۆیان دەکەن. "

هه‌روه‌ها وتیشى "پێشتر بڕیاربوو بەشێک لە چالاکییەکان لە پارکى هەوارى شار بێت، بەڵام بە بڕیارى لیژنەى ئەمنى و بەهۆى نەگونجاوى پارکەکەوە بەتایبەت کە وەرزى چاندنى نەمام و درەختەکانە، بڕیاردرا هیچ چالاکییەک لە پارکى هەوارى شار ئەنجام نەدرێت. "

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا قائیمقامى سلێمانى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"لەڕوى ئوتێل و مۆتێل و چێشتخانەکانەوە ئامادەکارى تەواو کراوە و پێشوازى لە گەشتیاران دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشداچاودێرى نرخەکان دەکەین. "

XS
SM
MD
LG