مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت،كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق،كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و سیاسی و ئابوری و ده‌ستورین ناكرێت به‌ته‌نها له بابه‌تی فڕۆكه‌خانه و بودجه‌دا كورت بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه"هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا(به‌غداد و هه‌ولێر)."
بارزانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه"پێویسته هه‌مووان وه‌بیریان بێته‌وه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كێشه‌ی"سیاسی،نه‌ته‌وه‌یی،مێژوویی،ده‌ستوری،مرۆیی و هه‌روه‌ها ئابوری ده‌گرێته‌وه،ناكرێت به‌ته‌نها له‌پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و بابه‌تی بودجه كورت بكرێنه‌وه."
دوێنێ سێ شه‌ممه به‌بڕیاری د.حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته شارستانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان درا،ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی عیراقی بڕیاری داخستنی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی هه‌رێمدا به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه شارستانیه‌كاندا."