محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه پێشتر یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"جگه له‌نه‌بوونی سیستمی حكومڕانی له‌كوردستاندا كێشه‌یه‌كی ترمان هه‌بووه ئه‌ویش دابه‌ش بوونی حیزبه‌كانه به‌سه‌ر ئایدۆلۆژیا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومڕانی،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كۆكرده‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان كۆك بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا به‌جێ بهێڵین،وه هه‌ركه‌سێك بیروباوه‌ڕی شه‌خسی خۆی چۆنه ئه‌وه بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی واته پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه مرۆڤ سه‌نته‌ره تێیدا بۆ حكومڕانیه‌كی ڕه‌شید،ده‌شڵێت"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی یا هه‌ر حیزبێك به‌پارتیشه‌وه بتوانن خۆیان چاك بكه‌ن واته وه‌ك ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئێستا هه‌یه خۆیان وا لێبكه‌ن ئه‌وا ئێمه هیچ كێشه‌مان نیه چۆن دانوستان بكه‌ین بۆ هاوپه‌یمانێتی."
محه‌مه‌د ڕه‌وف له‌باره‌ی كاریگه‌ری شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه كراوه به‌شێوازی فره بازنه‌یی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگی لیسته نوێكان وتی"ئه‌گه‌ر به‌ژماره قسه بكه‌ین هێشتا ماوه چونكه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هێشتا كاتی نه‌هاتووه،به‌ڵام ئێمه گه‌شبینین چونكه هه‌م كاندیدی ده‌سته گوڵ بژێرمان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان هه‌یه وه بۆ ئه‌و قسانه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكه‌وه بۆمان دێته‌وه،ئێمه چاومان له ویژدان و ده‌نگی توڕه‌ی خه‌ڵكی هه‌موو كوردستانه به‌تایبه‌ت له توێژی گه‌نجان له‌ته‌مه‌نی(١٨-٣٥)ساڵ كه له٧٠%ی خه‌ڵكی كوردستان پێكدێنێت،له‌ناوچه جێناكۆكهكانیشدا چاومان له‌ده‌نگی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ته كه‌جارێكی تر سته‌می لێ ده‌كرێته‌وه."
وتیشی"پێكهاته‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێكهاتووه له‌هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان جگه له‌یه‌كێتی،له گۆڕان،كۆمه‌ڵی ئیسلامی،یه‌كگرتوو،وه لهكاندیدهكانماندا هه‌تا خه‌ڵكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی تێدایه."
به‌شێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌پێشوتردا پۆستیان له كابینه‌كانی حكومه‌تدا هه‌بووه،له‌باره‌ی بۆچی ئێشتا ئه‌و ڕه‌خنانه ده‌گرن كه‌به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانێتیه خۆیان پێشتر له‌حكومه‌تدا بووه؟محه‌مه‌د ڕه‌وف وتی"مرۆڤ ده‌بێت هه‌موو كات به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرێت،ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه كاره‌كانی دیاربووه و جێ ده‌ستی دیاربووه،وه منیش كه‌پێشتر وه‌زیری بازرگانی بووم ئه‌و وه‌زاره‌ته بونی نه‌بووه له‌و چوارساڵه‌دا یه‌ك دۆلاری بۆ ته‌رخان نه‌كراوه،وه ئه‌وه‌ی كردومانه به‌هه‌وڵی كه‌سی بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك،ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئه‌و دوو حیزبه لێی به‌رپرسن به‌ته‌نها كه گوێیان بۆ كه‌س نه‌ده‌گرت تا به‌كاره‌ساتی ڕیفراندۆم كۆتایی پێهات."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن كه‌سایه‌تیه عه‌لمانی و ئاینیه‌كان له‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا كۆبونه‌ته‌وه كه‌به‌شێك له‌وانه مه‌لان یاخود له‌حیزبه ئیسلامیه‌كان پۆستی باڵایان هه‌بووه،ئایا سبه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی هاوپه‌یمانی چی ده‌بێت؟
محه‌مه‌د ڕه‌وف وتی"سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پرسیاره،ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی كۆكردۆته‌وه ،كێشه‌ی گه‌وره له‌كوردستان ئه‌وه‌یه كه سیستمی حكومڕانی هه‌رنه‌بووه،به‌میزاج و بنه‌ماڵه حوكم كراوه،به‌ڵام له‌كوردستاندا كێشه‌یه‌كی ترمان هه‌بووه ئه‌ویش دابه‌ش بوونی حیزبه‌كانه به‌سه‌ر ئایدۆلۆژیا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومڕانی،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كۆكرده‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان كۆك بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا به‌جێ بهێڵین،وه هه‌ركه‌سێك بیروباوه‌ڕی شه‌خسی خۆی چۆنه ئه‌وه بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی واته پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه مرۆڤ سه‌نته‌ره تێیدا بۆ حكومڕانیه‌كی ڕه‌شید."
وتیشی"وه ئه‌وه‌ی له‌كۆنگره به‌شداربووه وه ئه‌وه‌شی ئێستا كار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ده‌كات له‌ناو بازنه‌كاندا یا كاندیده هه‌موومان به‌كۆی ده‌نگ بێ جیاوازی یه‌ك ده‌نگیش كۆكین له‌سه‌ر جێ هێشتنی ئایدۆلۆژیا لهپڕۆژهكهماندا."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یا لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ حیزبه نوێیه‌كه‌ی هاوپهیمنێتی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری؟ محه‌مه‌د ڕه‌وف وتی"په‌یوه‌ندی گشتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێكدا باشه په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی تایبه‌تیمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نیه،به‌ڵام له‌ناو هه‌موو حزیبهكاندا به‌سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانیانه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوسۆزن له‌گه‌ڵمان و بڕوایان به پڕۆژه‌كه‌مان هه‌یه و پێییان وایه كه پڕۆژه‌كه‌مان ئایندهی ده‌بێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"دكتۆر به‌رهه‌م پێش ئاماده‌كردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌ك ئه‌مه‌ی به‌غداد نامه‌ی دهسلهكاركێشئنهوهی داوه‌ته یه‌كێتی و كاك كۆسره‌ت، ئیتر چی ماوه بیكات؟!قابیله وه‌ك ئه‌و عورفه ناشرینه‌ی پێشتر هه‌بووه له‌كوردستان كه‌بێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و قسه به مێژووی ڕابردووی خۆمان بڵێین،ئێمه شتی واناكهین."
ده‌رباره‌ی ئایندهی به‌ستنی هاوپه‌یمانێتیه‌كان؟ محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتی"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی یا هه‌ر حیزبێك به‌پارتیشه‌وه بتوانن خۆیان چاك بكه‌ن واته وه‌ك ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئێستا ئێمه هه‌مانه،خۆیان وا لێبكه‌ن ئه‌وا ئێمه هیچ كێشه‌مان نیه چۆن دانوستان بكه‌ین بۆ هاوپه‌یمانێتی،جگه له‌وه ئێمه نه‌هاتوین بۆ دژایه‌تی كردنی حیزبێكی دیاریكراو،هه‌ر رۆژی یه‌كه‌م به‌نیه‌تی ئۆپۆزسیۆن هاوپه‌یمانێتیمان دروست نه‌كردووه هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژ به‌نیه‌تی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات دروستمان كردووه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت"دكتۆر به‌رهه‌م بۆ یه‌كجاریش باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نه‌كردووه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی بابه‌تێكه،چاكسازی له‌ناو یه‌كێتی بابه‌تێكی تره،وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دوای چاكسازی بابه‌تێكی تره ئه‌مانه هیچیان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نیه."
پێشتر محه‌مه‌د ڕه‌وف چه‌ند پۆستێكی هه‌بووه له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌وانه(سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه له‌دوای كۆنگره‌ی شه‌ش،هه‌روه‌ها له كۆنگره‌ی حه‌وته‌مدا كاندیدی ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو،سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌و حیزبه؟:
محه‌مه‌د ڕه‌وف وتی"دكتۆر به‌رهه‌م چۆن له‌سه‌ر خه‌ت بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی منیش پێش وازهێنان له‌یه‌كگرتوو به‌و شێوازه له‌سه‌ر خه‌ت بووم له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو،هه‌ڵبه‌ت پێگه‌مان جیاوازه،به‌ڵام هه‌وڵم ده‌دا قه‌ناعه‌ت به‌یه‌كگرتوو بهێنم كه واز له‌و شێوازی حیزبایه‌تیه بهێنن سیاسه‌ت له‌ده‌عوه و په‌روه‌رده جیابكه‌نه‌وه به‌شه سیاسیه‌كه‌ی ببنه حیزبێكی سیاسی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی ببه‌ستن به‌لام قه‌ناعه‌تیان نه‌كردووه،له‌دوای دهسلهكاركێشانهوهم نه‌من عه‌زێتی ئه‌وانم كردووه نه ئه‌وانیش عه‌زێتی منیان كردووه،بۆ ناوخۆی خۆیان ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه مامۆستا محه‌مه‌د په‌یوه‌ندی بهیهكگرتوهوه نه‌ماوه،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و شێوازی حیزبایه‌تیه‌ی له (٢٥ )ساڵی ڕابردوودا هه‌بووه هه‌مووی شتی شه‌خسی و قسه وتن بووه به‌یه‌كتر دوای وازهێنان،به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ویستمان ئه‌وه تێپه‌ڕێنین و دور بكه‌وینه‌وه له‌و هه‌را هه‌رایه."
محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌وه‌شی وت" له كۆنگره‌ی پێنجه‌وه داوای جیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ده‌عوه‌م له‌یه‌كگرتوو كردووه، ئه‌وه بابه‌تێكی كۆن و قوڵه پێش دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری من كێشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو ئه‌وه بوو كه ده‌عوه و سیاسه‌ت له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه و ببێته حیزبێكی نیشتمانی،ئه‌گه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌وه یه‌كگرتوو بڕیاری بدایه حیزبێكی نیشتمانی بێت بۆ هه‌موو هاوڵاتیان دوور له ئایدۆلۆژیا به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو یه‌كگرتوودا ده‌مامه‌وه و چیم ده‌كرد له‌ناو هاوپه‌یمانی.؟"
هه‌روه‌ها وتی"چونكه حیزبه ئایدۆلۆژییه‌كان ئه‌وه‌نده گرنگیان به ئایدۆلۆژیا ده‌دا ئه‌وه‌نده گرنگیان به نیشتمان و هاوڵاتی بدایه ئه‌وا ڕۆژمان به‌و ڕۆژه نه‌ده‌بوو ."